لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 10:12-18

ڕۆما 10:12-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

به‌ خۆشویستنی برایانه‌ به‌ دڵ یه‌كتریتان خۆشبووێ، له‌ خۆتان زیاتر ڕێز له‌ یه‌كتری بگرن. سست مه‌بن له‌ تێكۆشان، له‌ ڕووح گه‌رم بن، په‌روه‌ردگار بپه‌رستن. له‌ هیوا دڵشادبن، له‌ ته‌نگانه‌ ئارام بگرن، له‌ نوێژكردن په‌یوه‌ست بن، بۆ پێویستیی پارساكان به‌شداری بكه‌ن، میوان ڕاگربن. ئه‌وانه‌ی ده‌تانچه‌وسێننه‌وه‌ داڕشتیان بكه‌ن. داڕشت بكه‌ن و نه‌فره‌ت مه‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ دڵشادان دڵشادبن، بگریێن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌گریێن. سه‌باره‌ت به‌ یه‌كتری هاوبیر بن، بیر له‌ بڵندی مه‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو تێكه‌ڵاوی خاكساره‌كان بن. خۆتان به‌ دانا دامه‌نێن. خراپه‌ی كه‌س به‌ خراپه‌ مه‌ده‌نه‌وه‌. له‌به‌رده‌می هه‌موو خه‌ڵک گرنگی به‌وه‌ بده‌ن كه‌ به‌ چاكه‌ ده‌زانرێ. ئه‌گه‌ر بكرێت، به‌پێی تواناتان، له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵک به‌ ئاشتی بژین.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 12 بخوێنەوە