ڕۆما 17:12-21
ڕۆما 17:12-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خراپه‌ی كه‌س به خراپه مه‌ده‌نه‌وه. له‌به‌رده‌می هه‌موو خه‌ڵک گرنگی به‌وه بده‌ن كه به چاكه ده‌زانرێ. ئه‌گه‌ر بكرێت، به‌پێی تواناتان، له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵک به ئاشتی بژین. خۆشه‌ویستان خۆتان تۆڵه مه‌ستێنن، به‌ڵكو ڕێ به تووڕه‌یی خودا بده‌ن، چونكه نووسراوه: {په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ: تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه هی منه، منم سزا ده‌ده‌م. ئه‌گه‌ر دوژمنه‌كه‌ت برسی بوو خۆراكی بده‌رێ، ئه‌گه‌ر تینووی بوو ئاوی بده‌رێ. به‌مه پشكۆی داگیرساو له‌سه‌ر سه‌ری كه‌ڵه‌كه ده‌كه‌یت} . خراپه نه‌تبه‌زێنێت، به‌ڵكو به چاكه خراپه ببه‌زێنه.
ڕۆما 17:12-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خراپەی کەس بە خراپە مەدەنەوە. وریا بن لەبەردەمی هەموو خەڵک ئەوە بکەن کە بە چاک دەزانرێت. بەپێی تواناتان هەوڵ بدەن کە لەگەڵ هەموو خەڵک بە ئاشتی بژین. خۆشەویستان، خۆتان تۆڵە مەستێنن، بەڵکو ڕێ بە تووڕەیی خودا بدەن، چونکە نووسراوە: ﴿یەزدان دەفەرموێ، تۆڵەسەندنەوە هی منە، منم سزا دەدەم.﴾ بەڵام: ﴿ئەگەر دوژمنەکەت برسی بوو نانی بدەرێ، ئەگەر تینووی بوو ئاوی بدەرێ. بەمە پشکۆی داگیرساو لەسەر سەری کەڵەکە دەکەیت.﴾ با خراپە نەتبەزێنێت، بەڵکو بە چاکە خراپە ببەزێنە.