ڕۆما 6:12-13
ڕۆما 6:12-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام به‌هره‌ی جیاوازمان هه‌یه، به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌خششه‌ی پێمان دراوه: ئه‌گه‌ر پێشبینییه، به ڕێژه‌ی باوه‌ڕ، یان ڕاژه‌كردنه له ڕاژه، یان فێركار له فێركردن، یان ئامۆژگار له ئامۆژگاری، یان به‌خشه‌ر به دڵفراوانی، یان ڕابه‌رایه‌تی به تێكۆشان، یان به‌زه‌ییداریش به دڵخۆشی. با خۆشویستن بێ ڕووپامایی بێت. ڕقتان له به‌دكاری بێت و به چاكه‌وه بلكێن. به خۆشویستنی برایانه به دڵ یه‌كتریتان خۆشبووێ، له خۆتان زیاتر ڕێز له یه‌كتری بگرن. سست مه‌بن له تێكۆشان، له ڕووح گه‌رم بن، په‌روه‌ردگار بپه‌رستن. له هیوا دڵشادبن، له ته‌نگانه ئارام بگرن، له نوێژكردن په‌یوه‌ست بن، بۆ پێویستیی پارسا‌كان به‌شداری بكه‌ن، میوان ڕاگربن.
ڕۆما 6:12-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام بەهرەی جیاوازمان هەیە، بەگوێرەی ئەو نیعمەتەی پێمان دراوە: ئەگەر کەسێک بەهرەی ڕاگەیاندنی پەیامی خودای هەیە، با بەگوێرەی ڕێژەی باوەڕ بێت؛ ئەگەر بەهرەی خزمەتکردنی هەیە، با خزمەت بکات؛ ئەگەر بەهرەی فێرکردنی هەیە، با فێر بکات؛ ئەگەر بەهرەی هاندانی هەیە، با هانبدات؛ ئەگەر بەهرەی بەخشینی هەیە، با بە دڵفراوانییەوە ببەخشێت؛ ئەگەر بەهرەی ڕابەرایەتیکردنی هەیە، با بە دڵگەرمییەوە بێت؛ ئەگەر بەهرەی بەزەیی هەیە، با بە دڵخۆشییەوە بێت. با خۆشەویستی بێ دووڕوویی بێت. ڕقتان لە خراپە بێت و بە چاکەوە بنووسێن. بە خۆشەویستی برایانە بە دڵ یەکتریتان خۆشبوێ، لە خۆتان زیاتر ڕێز لە یەکتری بگرن. سست مەبن لە دڵگەرمی، لە ڕۆح گەرم بن، خزمەتی مەسیحی خاوەن شکۆ بکەن. لە هیوا دڵشاد بن، لە تەنگانە ئارام بگرن، لە نوێژکردن پەیوەست بن، بەشداری بکەن لە پێویستییەکانی گەلی پیرۆزی خودا، میوانداری خوشک و برا نامۆکان بکەن.