ڕۆما 1:13-5
ڕۆما 1:13-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
با هه‌موو كه‌سێک ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتداره فه‌رمانڕه‌واكان بێت، چونكه ده‌سه‌ڵات نییه له خوداوه نه‌بێت، جا ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌لایه‌ن خوداوه دانراوه. ئیتر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستی ده‌سه‌ڵات ده‌كات، به‌رهه‌ڵستی دانراوی خودا ده‌كات، به‌رهه‌ڵستكارانیش حوكمدان به‌سه‌ر خۆیان ده‌هێنن. چونكه فه‌رمانڕه‌وایان جێی ترس نین بۆ چاكه‌كاری، به‌ڵكو بۆ خراپه‌كاری. ئایا ده‌ته‌وێت له ده‌سه‌ڵات نه‌ترسیت؟ چاكه بكه، ستایشی ئه‌و به‌ده‌ست ده‌هێنیت، چونكه ئه‌و ڕاژه‌وانی خودایه بۆ چاكه‌كردن! به‌ڵام ئه‌گه‌ر خراپه‌ت كرد بترسه، چونكه له‌خۆڕا شمشێر هه‌ڵناگرێت. چونكه ئه‌و ڕاژه‌وانی خودایه، تۆڵه‌كاری تووڕه‌ییه بۆ خراپه‌كاران. بۆیه پێویسته ملكه‌چی بن، نه‌ک ته‌نها له‌به‌ر تووڕه‌یی، به‌ڵكو له‌به‌ر ویژدانیش.
ڕۆما 1:13-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
با هەموو کەسێک ملکەچی دەسەڵاتدارە فەرمانڕەواکان بێت، چونکە دەسەڵات نییە لە خوداوە نەبێت، جا ئەوەی هەیە لەلایەن خوداوە دانراوە. ئیتر ئەوەی بەرهەڵستی دەسەڵات دەکات، بەرهەڵستی دانراوی خودا دەکات، بەرهەڵستکارانیش حوکمدان بەسەر خۆیان دەهێنن. فەرمانڕەوایان جێی ترس نین بۆ چاکەکاری، بەڵکو بۆ خراپەکاری. ئایا دەتەوێت لە دەسەڵات نەترسیت؟ چاکە بکە، ستایشی ئەو بەدەستدەهێنیت، چونکە خزمەتکاری خودایە و بۆ چاکەی تۆ کار دەکات. بەڵام ئەگەر خراپەت کرد بترسە، چونکە لەخۆڕا شمشێر هەڵناگرێت. ئەو خزمەتکاری خودایە و بە تووڕەیی خودا سزای خراپەکاران دەدات. بۆیە پێویستە ملکەچ بن، نەک تەنها لەبەر تووڕەیی، بەڵکو لەبەر ویژدانیش.