ڕۆما 11:13-14
ڕۆما 11:13-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جگه له‌وه‌ش كاته‌كه ده‌زانن، وا كاتی ئه‌وه‌یه له خه‌و هه‌ستین، چونكه ئێستا ڕزگاریمان نزیكتره له‌و كاته‌ی باوه‌ڕمان هێنا. شه‌و له ته‌واوبوونه، وا ڕۆژ هه‌ڵدێت. با كرداری تاریكی دابكه‌نین و چه‌كه‌كانی ڕووناكی بپۆشین. با وه‌ک له ڕۆژدا به‌ڕێزه‌وه ڕه‌فتار بكه‌ین، نه‌ک له گه‌له‌گان و سه‌رخۆشی، ڕابواردن و به‌ڕه‌ڵایی، ناكۆكی و ئیره‌یی. به‌ڵكو ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار بپۆشن، له پێناوی هه‌وه‌سه‌كان ته‌گبیر بۆ جه‌سته مه‌كه‌ن.
ڕۆما 11:13-14 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
جگە لەوەش کاتەکە دەزانن، وا کاتی ئەوەیە لە خەو هەستن، چونکە ئێستا ڕزگاریمان نزیکترە لەو کاتەی باوەڕمان هێنا. شەو لە تەواوبوونە، وا ڕۆژ هەڵدێت. با کرداری تاریکی دابکەنین و چەکی ڕووناکی لەبەر بکەین. با بەڕێزەوە ڕەفتار بکەین وەک چۆن لە ڕۆژدا ڕەفتار دەکرێت، نەک لە ڕابواردن و سەرخۆشی، داوێنپیسی و بەڕەڵایی، ناکۆکی و ئیرەیی. بەڵکو عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ لەبەر بکەن، بیر لە تێرکردنی ئارەزووەکانی سروشتی دنیایی مەکەنەوە.