لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 8:13-10 - Compare All Versions

ڕۆما 8:13-10 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

به‌ هیچ شتێک قه‌رزاری كه‌س مه‌بن، جگه‌ له‌وه‌ی یه‌كتریتان خۆشبووێ، چونكه‌ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی دیكه‌ی خۆشبووێ، ته‌وراتی هێناوه‌ته‌ دی. چونكه‌ {داوێنپیسی مه‌كه‌، مه‌كوژه‌، مه‌‌دزه‌، گه‌واهیی درۆ مه‌ده‌، هه‌وه‌سبازی مه‌كه‌} و ڕاسپارده‌ی دیكه‌ش له‌م وشه‌یه‌دا كۆده‌بنه‌وه‌: {نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ} . خۆشویستن خراپه‌ له‌گه‌ڵ نزیک ناكات، چونكه‌ خۆشویستن هێنانه‌دیی ته‌وراته‌.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 13 PNTZS

ڕۆما 8:13-10 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

بە هیچ شتێک قەرزاری کەس مەبن، جگە لەوەی یەکتریتان خۆشبوێ، چونکە ئەوەی خەڵکی دیکەی خۆشبوێ، شەریعەتی تەوراتی هێناوەتە دی. ڕاسپاردەکانی وەک ﴿داوێنپیسی مەکەن﴾، ﴿مەکوژن﴾، ﴿دزی مەکەن﴾، ﴿چاو مەبڕنە هیچ شتێک کە هی کەسێکی دیکە بێت﴾ و ڕاسپاردەی دیکەش لەم ڕاسپاردەیەدا کۆدەبنەوە: ﴿نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت.﴾ خۆشەویستی خراپە لەگەڵ نزیکەکەی ناکات، بۆیە خۆشەویستی هێنانەدیی شەریعەتە.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 13 KSS