ڕۆما 14:15-33
ڕۆما 14:15-33 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
براكانم، خۆم دڵنیام كه ئێوه پڕن له چاكه، پڕن له هه‌موو زانستێک، تواناتان هه‌یه یه‌كتری ئاگادار بكه‌نه‌وه. به‌ڵام ده‌رباره‌ی هه‌ندێک خاڵ بوێرانه‌تر بۆم نووسیون، وه‌ک به‌یادهێنانه‌وه‌تان، به‌هۆی ئه‌و به‌خششه‌ی خودا پێی‌داوم، تاكو ببمه ڕاژه‌وانی ئیشۆعی مه‌سیح له‌پێناوی نه‌ته‌وه‌كان، وه‌ک كاهین له ڕاژه‌ی ئینجیلی خودا، تاكو قوربانیی نه‌ته‌وه‌كان په‌سه‌ندكراو بێت، به ڕووحی پارسا پارساكراو بێت. بۆیه له ئیشۆعی مه‌سیحدا شانازیم هه‌یه به‌و شتانه‌ی بۆ خودایه. چونكه ناوێرم باسی شتێک بكه‌م جگه له‌وه‌ی مه‌سیح بۆ گوێڕایه‌ڵبوونی نه‌ته‌وه‌كان بۆ خودا به‌هۆی منه‌وه ئه‌نجامی داوه، به وته و كردار، به هێزی په‌رجوو و نیشانه، به هێزی ڕووحی خودا. ته‌نانه‌ت له یروشلایم و ده‌وروپشتی تاكو ئیلۆریقون، به ته‌واوی ئینجیلی مه‌سیحم ڕاگه‌یاند. بۆیه ئامانجی به‌رزم بوو كه موژده بده‌م، نه‌ک له‌و شوێنه‌ی ناوی مه‌سیحی تێدا هێنرابوو، نه‌وه‌ک له‌سه‌ر بناغه‌ی یه‌كێكی دیكه بنیاد بنێم. به‌ڵكو وه‌ک نووسراوه: {ئه‌وانه‌ی باسی ئه‌ویان بۆ نه‌كرابوو ده‌بینن، ئه‌وانه‌ی نه‌یانبیستبوو تێده‌گه‌ن} . بۆیه چه‌ندین جار ڕێم لێ ده‌گیرا بێمه لاتان. به‌ڵام ئێستا له‌م ناوچانه‌دا شوێنم نه‌ماوه، ساڵانێكی زۆریشه په‌رۆشم بێمه لاتان، كاتێ ده‌چمه ئیسپانیا. هیوادارم به‌لاتاندا تێپه‌ڕم، تاكو بتانبینم و به كۆمه‌ک ڕه‌وانه‌م بكه‌ن بۆ ئه‌وێ، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار كه‌مێک له بینینتان تێربم. به‌ڵام وا ده‌چمه یروشلایم تاكو ڕاژه‌ی پارسا‌كان بكه‌م. چونكه خه‌ڵكی مه‌كدۆنیه و ئه‌خائیه پێیان خۆش بوو هه‌ندێک به‌خشین بۆ پارساكانی هه‌ژاری یروشلایم كۆبكه‌نه‌وه. ئه‌مه‌یان به باش زانی و قه‌رزاری ئه‌وانیشن! چونكه ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌كان له شته ڕووحییه‌كانی ئه‌وان به‌شدار بوونه، له‌سه‌ریانه له شته جه‌سته‌ییه‌كان ڕاژه‌یان بكه‌ن. بۆیه، كاتێ ئه‌مه‌م ته‌واو كرد و ئه‌م به‌رهه‌مه‌م بۆ مۆركردن، به‌ره‌و ئیسپانیا به‌لاتاندا تێده‌په‌ڕم. ده‌زانم كه بێمه لاتان، به پڕی داڕشتی ئینجیلی مه‌سیحه‌وه دێم. ئێستاش برایان لێتان ده‌پاڕێمه‌وه، به ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار و به خۆشویستنی ڕووح، له‌گه‌ڵم تێبكۆشن له نوێژه‌كان بۆ خودا له پێناوی من، تاكو ڕزگاربم له‌وانه‌ی له ئیهوود بێباوه‌ڕن، هه‌روه‌ها تاكو ڕاژه‌كه‌م له‌پێناوی یروشلایم له‌لای پارسا‌كان په‌سه‌ندكراو بێت، تاكو به خواستی خودا به دڵشادییه‌وه بێمه لاتان و له‌گه‌ڵتان پشوو بده‌م. خوداوه‌ندی ئاشتی له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت. ئامین.
ڕۆما 14:15-33 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
خوشک و براکانم، خۆم دڵنیام کە ئێوە پڕن لە چاکە، پڕن لە زانیاری، تواناتان هەیە ئامۆژگاری یەکتری بکەن. بەڵام دەربارەی هەندێک خاڵ ئازایانەتر بۆم نووسیون، وەک بەیادهێنانەوەتان، لەبەر ئەو نیعمەتەی خودا پێی‌داوم، تاکو ببمە خزمەتکاری عیسای مەسیح بۆ نەتەوەکان، وەک کاهین لە ئەرکی ڕاگەیاندنی مزگێنیی خودا، تاکو قوربانی نەتەوەکان پەسەندکراو بێت، بە ڕۆحی پیرۆز پیرۆزکراو بێت. لەبەر ئەوە بەهۆی عیسای مەسیحەوە شانازی دەکەم بەو کارانەی کە بۆ خودای دەکەم. ناوێرم باسی شتێک بکەم جگە لەوەی مەسیح بۆ گوێڕایەڵبوونی نەتەوەکان بۆ خودا لە ڕێگەی منەوە ئەنجامی داوە، بە وتە و کردار، بە هێزی نیشانە و پەرجوو، بە هێزی ڕۆحی خودا. تەنانەت لە ئۆرشەلیم و دەوروپشتی تاکو ئیللیریکوم، بە تەواوی مزگێنیی مەسیحم ڕاگەیاند. بۆیە ئامانجی بەرزم ئەوە بووە کە مزگێنی بدەمە ئەو شوێنەی کە ناوی مەسیحی تێدا نەهێنراوە، تاکو لەسەر بناغەی یەکێکی دیکە بنیاد نەنێم. بەڵام وەک نووسراوە: ﴿ئەوانەی باسی ئەویان بۆ نەکرابوو دەبینن، ئەوانەی نەیانبیستبوو تێدەگەن.﴾ لەبەر ئەمەش بوو چەندین جار ڕێم لێ دەگیرا بێمە لاتان. ئێستا لەم ناوچانە شوێن نەماوە ئیشی لێ بکەم و لەبەر ئەوەی کە ساڵانێکی زۆرە پەرۆشم بێمە لاتان، دەمەوێ لە کاتی ڕۆیشتنم بۆ ئیسپانیا سەردانتان بکەم. هیوادارم بەلاتاندا تێپەڕم و بتانبینم، دوای ئەوەی چێژم لە بینینتان وەرگرت، ئەگەر بۆ ماوەیەکی کورتیش بێت، ئومێدەوارم بۆ ئەوێم بەڕێبکەن. بەڵام ئێستا دەچمە ئۆرشەلیم تاکو خزمەتی گەلی پیرۆزی خودا بکەم. باوەڕدارانی مەکدۆنی و ئەخایا پێیان خۆش بوو هەندێک بەخشین بۆ هەژاران لەنێو گەلی پیرۆزی خودا لە ئۆرشەلیم کۆبکەنەوە. ئەوان بە خۆشییەوە بڕیاریان دا، لە ڕاستیشدا ئەمە ئەرکێک بوو لەسەریان، چونکە باوەڕدارە جولەکەکان بەرەکەتی ڕۆحییان پێشکەش بە ناجولەکەکان کردبوو. لەبەر ئەوە ئەرکی باوەڕدارە ناجولەکەکانە کە بە شتە ماددییەکان یارمەتی باوەڕدارە جولەکەکان بدەن. بۆیە، کاتێک ئەمەم تەواو کرد و ئەم بەرهەمەم بۆ مۆرکردن، لەسەر ڕێگام بۆ ئیسپانیا، سەردانتان دەکەم. دەزانم کە بێمە لاتان، بە پڕیی بەرەکەتی مەسیحەوە دێم. ئێستاش ئەی خوشک و برایان لێتان دەپاڕێمەوە، لەبەر عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ و بە خۆشەویستی ڕۆحی پیرۆز، لەگەڵم تێ‌بکۆشن لە نوێژەکان بۆ خودا لە پێناوی من، تاکو لەدەست بێباوەڕانی یەهودیا ڕزگاربم، هەروەها تاکو خزمەتەکەم بۆ ئۆرشەلیم لەلای گەلی پیرۆزی خودا پەسەندکراو بێت، بۆ ئەوەی بە خواستی خودا بە دڵشادییەوە بێمە لاتان و لەگەڵتان پشوو بدەم. خودای ئاشتی لەگەڵ هەمووتان بێت. ئامین.