ڕۆما 1:16-5
ڕۆما 1:16-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
سه‌باره‌ت به فیبێی خوشكمان ڕاتان ده‌سپێرم، كه ڕاژه‌وانه له وارگه‌ی كه‌نخریا، تاكو له په‌روه‌ردگاردا په‌سه‌ندی بكه‌ن وه‌ک شایانی پارسا‌كان بێت، له هه‌ر شتێک پێویستی پێتان بوو یارمه‌تی بده‌ن، چونكه بووه یارمه‌تیده‌ری زۆر كه‌س و هی منیش. سڵاو له پریسقیلا و ئه‌كیلا بكه‌ن، هاوكاره‌كانم له ئیشۆعی مه‌سیحدا، ئه‌وانه‌ی له پێناو ژیانی من ملی خۆیان دانا، كه ته‌نها من سوپاسی ئه‌وانه ناكه‌م، به‌ڵكو هه‌موو وارگه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانیش. سڵاو له ئه‌و وارگه‌یه بكه‌ن له ماڵه‌كه‌یاندایه. سڵاو له ئه‌پینتوسی خۆشه‌ویستم بكه‌ن كه نۆبه‌ره‌ی ئاسیایه بۆ مه‌سیح.
ڕۆما 1:16-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
سەبارەت بە فیبی خوشکمان کە خزمەتکارە لە کڵێسا‌ی کەنخریا، ڕاتاندەسپێرم بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە پێشوازی لێ بکەن، بە پێشوازییەک کە شایانی خوشک و برای پیرۆز بێت. لە هەر شتێک پێویستی پێتان بوو یارمەتی بدەن، چونکە یارمەتی زۆر کەسی دا، بە منیشەوە. سڵاو لە پریسکیلا و ئەکیلا بکەن کە هاوکاری منن لە خزمەتکردنی عیسای مەسیحدا، ئەوانەی لە پێناو ژیانی من ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە، تەنها من سوپاسی ئەوانە ناکەم، بەڵکو هەموو کڵێساکانی ناجولەکەکانیش. سڵاو لەو کڵێسایە بکەن لە ماڵەکەیانە. سڵاو لە ئەپینەتوسی خۆشەویستم بکەن کە نۆبەرەی ئاسیایە بۆ مەسیح.