ڕۆما 17:16-27
ڕۆما 17:16-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
برایان، لێتان ده‌پاڕێمه‌وه، ئاگاتان له‌وانه بێت كه ناكۆكی و كۆسپ ده‌نێنه‌وه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و فێركردنه‌ی فێری بوون. لێیان دوور بكه‌ونه‌وه. چونكه كه‌سانی ئاوا، ڕاژه‌ی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان ناكه‌ن، به‌ڵكو سكی خۆیان، به قسه‌ی خۆش و زمانلوسی دڵی ساكاره‌كان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن. چونكه هه‌واڵی گوێڕایه‌ڵیتان به هه‌مووان گه‌یشتووه، بۆیه پێتان دڵخۆشم، به‌ڵام ده‌مه‌وێت له چاكه‌دا دانا بن و له خراپه ساكار بن. خوداوه‌ندی ئاشتی خێرا شه‌یتان له ژێر پێتان پان ده‌كاته‌وه. به‌خششی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵتان بێت. ئامین. تیماتیئوسی هاوكارم سڵاوتان لێده‌كات، هه‌روه‌ها لوقیئوس و ئیاسون و سوسیپاته‌ری خزمانم. منیش ته‌رتیۆسم كه ئه‌م په‌یامه‌م نووسیوه‌ته‌وه، له په‌روه‌ردگاردا سڵاوتان لێ ده‌كه‌م. گائیوس كه میوانداری من و هه‌موو وارگه‌یه سڵاوتان لێده‌كات. ئه‌ڕاستۆسی خه‌زنه‌داری شار و كوارتۆسی برا سڵاوتان لێده‌كه‌ن. به‌خششی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت. ئامین. بۆ ئه‌وه‌ی توانای هه‌یه جێگیریتان بكات به‌گوێره‌ی ئینجیله‌كه‌م و ڕاگه‌یاندنی ئیشۆعی مه‌سیح، به‌گوێره‌ی ئاشكراكردنی ئه‌و نهێنییه‌ی كه له كاته ئه‌زه‌لییه‌كانه‌وه به شاراوه‌یی مابووه‌وه، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی سیپاره‌ی پێغه‌مبه‌ران، به‌گوێره‌ی ڕاسپارده‌ی خودای هه‌میشه‌یی، ئاشكرا و زانراو بووه بۆ گوێڕایه‌ڵی باوه‌ڕ له‌نێو هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان تا جاویدان شكۆمه‌ندی بۆ تاقه خودای دانا، به ئیشۆعی مه‌سیح! ئامین.
ڕۆما 17:16-27 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئەی خوشک و برایان، لێتان دەپاڕێمەوە، ئاگاتان لەوانە بێت کە ناکۆکی و کۆسپ دەنێنەوە، بە پێچەوانەی ئەو فێرکردنەی فێری بوون. لێیان دوور بکەونەوە. ئەو کەسانەی بەم شێوەیەن خزمەتی مەسیحی خاوەن شکۆمان ناکەن، بەڵکو خزمەتی سکی خۆیان دەکەن، بە قسەی خۆش و زمانلووسی دڵی ساکارەکان هەڵدەخەڵەتێنن. هەروەها هەواڵی ملکەچیتان بۆ خودا بە هەمووان گەیشتووە، بۆیە پێتان دڵخۆشم، بەڵام دەمەوێت لە چاکە دانا بن و لە خراپە بێبەری بن. خودای ئاشتی بەم زووانە شەیتان لەژێر پێتان پان دەکاتەوە. با نیعمەتی عیسای خاوەن شکۆمان لەگەڵتان بێت. تیمۆساوسی هاوکارم سڵاوتان لێدەکات، هەروەها لوکیۆس و یاسون و سۆسیپاتەری خزمانم. من، تەرتیۆس، نووسەری ئەم نامەیەم، بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە سڵاوتان لێدەکەم. گایۆس کە خانەخوێی من و هەموو کڵێسایە سڵاوتان لێدەکات. ئەراستۆسی خەزنەداری شار و کوارتۆسی برا سڵاوتان لێدەکەن. [ با نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان لەگەڵ هەمووتان بێت. ئامین.] شکۆمەندی بۆ ئەو خودایەی کە توانای هەیە بتانچەسپێنێت بەگوێرەی مزگێنییەکەم و جاڕدانی عیسای مەسیح، بەگوێرەی ئاشکراکردنی ئەو نهێنییەی لە کاتە ئەزەلییەکانەوە بە شاراوەیی مابووەوە، بەڵام ئێستا لە ڕێگەی نووسراوی پێغەمبەرانەوە، بەگوێرەی ڕاسپاردەی خودای هەمیشەیی، ئاشکرا و زانراو بووە تاکو هەموو نەتەوەکان باوەڕ بە خودا بهێنن و گوێڕایەڵی بن، هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ تاقە خودای دانا، بەهۆی عیسای مەسیحەوە! ئامین.