ڕۆما 23:3-28
ڕۆما 23:3-28 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه هه‌مووان گوناهیان كرد و پێویستیان به شكۆی خودایه، به‌خۆڕایی به به‌خششی ئه‌و، بێ‌تاوان كراون، به‌و قوربانیدانه‌ی له ئیشۆعی مه‌سیحدایه، ئه‌وه‌ی خودا وه‌ک گوناه پۆشین پێشكه‌شی كرد، به باوه‌ڕهێنان به خوێنی ئه‌و. بۆ ده‌رخستنی دادپه‌روه‌رییه‌كه‌ی، له‌به‌ر چاوپۆشی له گوناهه‌كانی ڕابوردوو، به پشوودرێژیی خودا بۆ ده‌رخستنی دادپه‌روه‌رییه‌كه‌ی له كاتی ئێستا، تاكو دادپه‌روه‌ر بێت و ئه‌وانه بێ‌تاوان بكات كه باوه‌ڕیان به ئیشۆعه. ئیتر كوا شانازی؟ نه‌ما. به چ یاسایه‌ک؟ به یاسای كردار؟ نه‌خێر، به‌ڵكو به یاسای باوه‌ڕ. كه‌واته دانده‌نێین مرۆڤ به باوه‌ڕ بێ‌تاوان ده‌كرێت، به‌بێ كرداری ته‌ورات.
ڕۆما 23:3-28 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەبەر ئەوەی هەمووان گوناهیان کرد و لە شکۆی خودا دوورکەوتنەوە و بەخۆڕایی بە نیعمەتی ئەو بێ‌تاوان کران، بەو کڕینەوەیەی کە لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە هەیە. خودا مەسیحی وەک کەفارەت پێشکەش کرد، ئەگەر باوەڕ بە خوێنی ئەو بهێنین. ئەمەی بۆ دەرخستنی دادپەروەرییەکەی خۆی کرد، بۆ چاوپۆشیکردن لە گوناهەکانی ڕابردوو، بە پشوودرێژیی خودا، هەروەها بۆ دەرخستنی دادپەروەرییەکەی لە کاتی ئێستادا، تاکو دادپەروەر بێت و ئەوانە بێ‌تاوان بکات کە باوەڕیان بە عیسایە. بۆیە لەخۆباییبوون لەکوێیە؟ نەماوە. بەپێی چ بنەمایەک؟ ئایا بەپێی بنەمای کردار؟ نەخێر، بەڵکو بەپێی بنەمای باوەڕ. کەواتە بۆمان دەردەکەوێت کە مرۆڤ بە باوەڕ بێ‌تاوان دەکرێت، نەک بە جێبەجێ کردنی فەرزەکانی شەریعەت.