لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 24:3-26 - Compare All Versions

ڕۆما 24:3-26 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

به‌خۆڕایی به‌ به‌خششی ئه‌و، بێتاوان كراون، به‌و قوربانیدانه‌ی له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدایه‌، ئه‌وه‌ی خودا وه‌ک گوناه پۆشین پێشكه‌شی كرد، به‌ باوه‌ڕهێنان به‌ خوێنی ئه‌و. بۆ ده‌رخستنی دادپه‌روه‌رییه‌كه‌ی، له‌به‌ر چاوپۆشی له‌ گوناهه‌كانی ڕابوردوو، به‌ پشوودرێژیی خودا بۆ ده‌رخستنی دادپه‌روه‌رییه‌كه‌ی له‌ كاتی ئێستا، تاكو دادپه‌روه‌ر بێت و ئه‌وانه‌ بێتاوان بكات كه‌ باوه‌ڕیان به‌ ئیشۆعه‌.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 3 PNTZS

ڕۆما 24:3-26 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

بەخۆڕایی بە نیعمەتی ئەو بێتاوان کران، بەو کڕینەوەیەی کە لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە هەیە. خودا مەسیحی وەک کەفارەت پێشکەش کرد، ئەگەر باوەڕ بە خوێنی ئەو بهێنین. ئەمەی بۆ دەرخستنی دادپەروەرییەکەی خۆی کرد، بۆ چاوپۆشیکردن لە گوناهەکانی ڕابردوو، بە پشوودرێژیی خودا، هەروەها بۆ دەرخستنی دادپەروەرییەکەی لە کاتی ئێستادا، تاکو دادپەروەر بێت و ئەوانە بێتاوان بکات کە باوەڕیان بە عیسایە.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 3 KSS