ڕۆما 1:5-21
ڕۆما 1:5-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه‌واته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به باوه‌ڕ بێ‌تاوان كراوین، به‌هۆی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵ خودا ئاشتیمان هه‌یه، به‌هۆی ئه‌ویش ڕێپێدراویێتیمان وه‌رگرت به‌هۆی باوه‌ڕ بێینه نێو ئه‌م به‌خششه‌ی كه ئێستا تیایدا نیشته‌جێین. شانازیش به هیوای شكۆی خودا ده‌كه‌ین. ته‌نها ئه‌مه نا، به‌ڵكو له ته‌نگانه‌شدا شانازی ده‌كه‌ین، ده‌زانین ته‌نگانه دانبه‌خۆداگرتن دروست ده‌كات، دانبه‌خۆداگرتنیش ئه‌زموون، ئه‌زموونیش هیوا، هیواش شه‌رمه‌زار ناكات، چونكه خۆشویستنی خودا ڕژاوه‌ته نێو دڵمان، به ڕووحی پارسا كه پێمان دراوه. چونكه كاتێ هێشتا لاواز بووین، مه‌سیح له كاتی دیاریكراودا له پێناو خوانه‌ناسان مرد. چونكه به ده‌گمه‌ن كه‌سێک له پێناوی مرۆڤێكی خوداناس ده‌مرێت، له‌وانه‌یه له پێناوی مرۆڤێكی باش كه‌سێک بوێرێت بمرێت. به‌ڵام خودا خۆشویستنی خۆی بۆ ده‌رخستین: هێشتا گوناهبار بووین مه‌سیح له پێناومان‌دا مرد. ئێستاش كه به خوێنی ئه‌و بێ‌تاوان كراوین، به‌هۆی ئه‌و چه‌نده زیاتر له تووڕه‌یی خودا ڕزگار ده‌بین! چونكه ئه‌گه‌ر كاتێ دوژمن بووین له‌گه‌ڵ خودا، به مردنی ڕۆڵه‌كه‌ی ئاشتبووینه‌وه، ئه‌ی كاتێ ئاشتبووینه‌وه چه‌ند زیاتر به ژیانی ئه‌و ڕزگار ده‌بین! نه‌ک ته‌نها ئه‌مه، به‌ڵكو به‌هۆی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح شانازی به خودا ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی ئێستا به‌هۆیه‌وه ئاشتبوونه‌وه‌مان وه‌رگرتووه. له‌به‌ر ئه‌وه، چۆن به‌هۆی مرۆڤێک گوناه هاته جیهان، به‌هۆی گوناهیش مه‌رگ، به‌م شێوه‌یه مه‌رگ هه‌موو خه‌ڵكی گرته‌وه، چونكه هه‌موو گوناهیان كرد چونكه ته‌نانه‌ت تا پێش هاتنی ته‌ورات، گوناه له جیهاندا بوو. به‌ڵام كه ته‌ورات نه‌بێت گوناه ناژمێردرێت. كه‌چی مه‌رگ له ئاده‌مه‌وه تاكو مووشێ حوكمڕانیی ده‌كرد، ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ش كه له شێوه‌ی یاخیبوونه‌كه‌ی ئاده‌م گوناهیان نه‌كردبوو، كه نموونه‌ی كه‌سه هاتووه‌كه‌یه. به‌ڵام دیاری وه‌كو گوناه نییه. چونكه ئه‌گه‌ر زۆر كه‌س به گوناهی كه‌سێک مردن، جا چه‌ند زیاتر به‌خششی خودا و دیارییه‌كه به‌هۆی به‌خششی مرۆڤێک كه ئیشۆعی مه‌سیحه، بۆ زۆر كه‌س زیادبووه‌وه! هه‌روه‌ها ئه‌و دیارییه وه‌ک ئه‌نجامی گوناهی مرۆڤێک نییه. چونكه حوكمدان له یه‌ک گوناهه‌وه تاوانبار كردنی هێنا كایه‌وه، به‌ڵام دیاری له گوناهی زۆره‌وه بێتاوانی هێنا كایه‌وه. چونكه ئه‌گه‌ر به هۆی گوناهی كه‌سێک مه‌رگ حوكمڕانیی كرد، ئیتر چه‌ند زیاتر ئه‌وانه‌ی پڕی به‌خشش و دیاری بێتوانی وه‌رده‌گرن، له ژیاندا حوكمڕانی ده‌كه‌ن به كه‌سێک كه ئیشۆعی مه‌سیحه. كه‌واته وه‌ک چۆن به یه‌ک گوناه تاوانباركردن بۆ هه‌موو خه‌ڵک هاته كایه‌وه، به هه‌مان شێوه به كارێكی خوداناسی بێتاوانكردن بۆ هه‌موو خه‌ڵک هاته كایه‌وه بۆ بێتاوانیی ژیان. چونكه چۆن به یاخیبوونی كه‌سێک زۆر كه‌س گوناهبار كران، به هه‌مان شێوه به گوێڕایه‌ڵیی كه‌سێک زۆر كه‌س بێ‌تاوان ده‌كرێن. به‌ڵام ته‌ورات هات تاكو گوناه زۆر بێت. به‌ڵام له‌كوێ گوناه زۆر بوو، به‌خشش زۆر زیاتر بوو، تاكو چۆن گوناه به مه‌رگ حوكمڕانیی كرد، ئاواش به بێتاوانی به‌خشش حوكمڕانی ده‌كات بۆ ژیانی جاویدانی به ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.
ڕۆما 1:5-21 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کەواتە، لەبەر ئەوەی بە باوەڕ بێ‌تاوان کراوین، لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە لەگەڵ خودا ئاشتیمان هەیە، لە ڕێگەی ئەویشەوە ڕێپێدراویێتیمان وەرگرت بەهۆی باوەڕ بێینە ناو ئەم نیعمەتەی کە ئێستا تێیدا نیشتەجێین. شانازیش بە هیوای شکۆی خودا دەکەین. تەنها ئەمە نا، بەڵکو لە تەنگانەشدا شانازی دەکەین، دەزانین تەنگانە دانبەخۆداگرتن دروستدەکات، دانبەخۆداگرتنیش ئەزموون، ئەزموونیش هیوا، هیواش نابێتە هۆی شەرمەزاری، چونکە خۆشەویستی خودا ڕژاوەتە ناو دڵمان، بە ڕۆحی پیرۆز کە پێمان دراوە. کاتێک هێشتا لاواز بووین، مەسیح لە کاتی دیاریکراودا لە پێناو گوناهباران مرد. لەبەر ئەوەی بە دەگمەن کەسێک لە پێناوی مرۆڤێکی ڕاستودروست دەمرێت، لەوانەیە لە پێناوی مرۆڤێکی باش کەسێک بوێرێت بمرێت. بەڵام خودا خۆشەویستی خۆی بۆ دەرخستین، بەوەی مەسیح لە پێناوی ئێمەدا مرد، کاتێک هێشتا گوناهبار بووین. ئێستاش کە بە خوێنی ئەو بێ‌تاوان کراوین، لە ڕێگەی ئەوەوە چەندە زیاتر لە تووڕەیی خودا ڕزگار دەبین! لەبەر ئەوەی ئەگەر کاتێک دوژمن بووین لەگەڵ خودا، بە مردنی کوڕەکەی ئاشت بووینەوە، ئەی دوای ئەوەی کە ئاشت بووینەوە چەند زیاتر بە ژیانی ئەو ڕزگار دەبین! نەک تەنها ئەمە، بەڵکو بەهۆی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە شانازی بە خودا دەکەین، ئەوەی ئێستا بەهۆیەوە ئاشتبوونەوەمان وەرگرتووە. لەبەر ئەمە، چۆن لە ڕێگەی مرۆڤێکەوە گوناه هاتە جیهان، لە ڕێگەی گوناهیشەوە مردن، بەم شێوەیە مردن هەموو خەڵکی گرتەوە، لەبەر ئەوەی هەموو گوناهیان کرد. بێگومان، پێش هاتنی تەورات گوناه لە جیهاندا بوو، بەڵام کە شەریعەتی تەورات نەبێت گوناه ناژمێردرێت. کەچی مردن لە ئادەمەوە هەتا مو‌سا حوکمڕانی دەکرد، تەنانەت بەسەر ئەوانەشەوە کە لە شێوەی یاخیبوونەکەی ئادەم گوناهیان نەکردبوو، کە نموونەی ئەو کەسەیە کە دێت. بەڵام دیاری وەکو گوناه نییە. ئەگەر زۆر کەس بە گوناهی کەسێک مردن، جا چەند زیاتر نیعمەتی خودا و دیارییەکە بەهۆی نیعمەتی مرۆڤێکەوە کە عیسای مەسیحە، بەسەر زۆر کەس ڕژا. هەروەها ئەو دیارییە وەک ئەنجامی گوناهی مرۆڤێک نییە: چونکە حوکمدان لە یەک گوناهەوە تاوانبارکردنی هێنایە کایەوە، بەڵام دیاری لە گوناهی زۆرەوە بێتاوانیی هێنایە کایەوە. ئەگەر بە گوناهی کەسێک، مردن لە ڕێگەی ئەو کەسەوە حوکمڕانی کرد، ئیتر چەند زیاتر ئەوانەی پڕیی نیعمەت و دیاری ڕاستودروستی وەردەگرن، لە ژیاندا حوکمڕانی دەکەن بە کەسێک کە عیسای مەسیحە. کەواتە وەک چۆن بە یەک گوناه تاوانبارکردن بۆ هەموو مرۆڤ هاتە کایەوە، بە هەمان شێوە بە کارێکی ڕاستودروست بێتاوانکردن هاتە کایەوە کە ژیان بۆ هەموو مرۆڤ دەهێنێت. لەبەر ئەوەی وەک چۆن بە یاخیبوونی کەسێک زۆر کەس گوناهبار کران، بە هەمان شێوە بە گوێڕایەڵی کەسێک زۆر کەس بێ‌تاوان دەکرێن. تەورات هات تاکو گوناه زۆر بێت. بەڵام لەکوێ گوناه زۆر بوو، نیعمەت زۆر زیاتر بوو، تاکو چۆن گوناه بە مردن حوکمڕانی کرد، ئاواش بە ڕاستودروستی نیعمەت حوکمڕانی دەکات بۆ ژیانی هەتاهەتایی بە عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان.