ڕۆما 12:5-14
ڕۆما 12:5-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌به‌ر ئه‌وه، چۆن به‌هۆی مرۆڤێک گوناه هاته جیهان، به‌هۆی گوناهیش مه‌رگ، به‌م شێوه‌یه مه‌رگ هه‌موو خه‌ڵكی گرته‌وه، چونكه هه‌موو گوناهیان كرد چونكه ته‌نانه‌ت تا پێش هاتنی ته‌ورات، گوناه له جیهاندا بوو. به‌ڵام كه ته‌ورات نه‌بێت گوناه ناژمێردرێت. كه‌چی مه‌رگ له ئاده‌مه‌وه تاكو مووشێ حوكمڕانیی ده‌كرد، ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ش كه له شێوه‌ی یاخیبوونه‌كه‌ی ئاده‌م گوناهیان نه‌كردبوو، كه نموونه‌ی كه‌سه هاتووه‌كه‌یه.
ڕۆما 12:5-14 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەبەر ئەمە، چۆن لە ڕێگەی مرۆڤێکەوە گوناه هاتە جیهان، لە ڕێگەی گوناهیشەوە مردن، بەم شێوەیە مردن هەموو خەڵکی گرتەوە، لەبەر ئەوەی هەموو گوناهیان کرد. بێگومان، پێش هاتنی تەورات گوناه لە جیهاندا بوو، بەڵام کە شەریعەتی تەورات نەبێت گوناه ناژمێردرێت. کەچی مردن لە ئادەمەوە هەتا مو‌سا حوکمڕانی دەکرد، تەنانەت بەسەر ئەوانەشەوە کە لە شێوەی یاخیبوونەکەی ئادەم گوناهیان نەکردبوو، کە نموونەی ئەو کەسەیە کە دێت.