ڕۆما 15:5-17
ڕۆما 15:5-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام دیاری وه‌كو گوناه نییه. چونكه ئه‌گه‌ر زۆر كه‌س به گوناهی كه‌سێک مردن، جا چه‌ند زیاتر به‌خششی خودا و دیارییه‌كه به‌هۆی به‌خششی مرۆڤێک كه ئیشۆعی مه‌سیحه، بۆ زۆر كه‌س زیادبووه‌وه! هه‌روه‌ها ئه‌و دیارییه وه‌ک ئه‌نجامی گوناهی مرۆڤێک نییه. چونكه حوكمدان له یه‌ک گوناهه‌وه تاوانبار كردنی هێنا كایه‌وه، به‌ڵام دیاری له گوناهی زۆره‌وه بێتاوانی هێنا كایه‌وه. چونكه ئه‌گه‌ر به هۆی گوناهی كه‌سێک مه‌رگ حوكمڕانیی كرد، ئیتر چه‌ند زیاتر ئه‌وانه‌ی پڕی به‌خشش و دیاری بێتوانی وه‌رده‌گرن، له ژیاندا حوكمڕانی ده‌كه‌ن به كه‌سێک كه ئیشۆعی مه‌سیحه.
ڕۆما 15:5-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام دیاری وەکو گوناه نییە. ئەگەر زۆر کەس بە گوناهی کەسێک مردن، جا چەند زیاتر نیعمەتی خودا و دیارییەکە بەهۆی نیعمەتی مرۆڤێکەوە کە عیسای مەسیحە، بەسەر زۆر کەس ڕژا. هەروەها ئەو دیارییە وەک ئەنجامی گوناهی مرۆڤێک نییە: چونکە حوکمدان لە یەک گوناهەوە تاوانبارکردنی هێنایە کایەوە، بەڵام دیاری لە گوناهی زۆرەوە بێتاوانیی هێنایە کایەوە. ئەگەر بە گوناهی کەسێک، مردن لە ڕێگەی ئەو کەسەوە حوکمڕانی کرد، ئیتر چەند زیاتر ئەوانەی پڕیی نیعمەت و دیاری ڕاستودروستی وەردەگرن، لە ژیاندا حوکمڕانی دەکەن بە کەسێک کە عیسای مەسیحە.