ڕۆما 3:5-8
ڕۆما 3:5-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ته‌نها ئه‌مه نا، به‌ڵكو له ته‌نگانه‌شدا شانازی ده‌كه‌ین، ده‌زانین ته‌نگانه دانبه‌خۆداگرتن دروست ده‌كات، دانبه‌خۆداگرتنیش ئه‌زموون، ئه‌زموونیش هیوا، هیواش شه‌رمه‌زار ناكات، چونكه خۆشویستنی خودا ڕژاوه‌ته نێو دڵمان، به ڕووحی پارسا كه پێمان دراوه. چونكه كاتێ هێشتا لاواز بووین، مه‌سیح له كاتی دیاریكراودا له پێناو خوانه‌ناسان مرد. چونكه به ده‌گمه‌ن كه‌سێک له پێناوی مرۆڤێكی خوداناس ده‌مرێت، له‌وانه‌یه له پێناوی مرۆڤێكی باش كه‌سێک بوێرێت بمرێت. به‌ڵام خودا خۆشویستنی خۆی بۆ ده‌رخستین: هێشتا گوناهبار بووین مه‌سیح له پێناومان‌دا مرد.
ڕۆما 3:5-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
تەنها ئەمە نا، بەڵکو لە تەنگانەشدا شانازی دەکەین، دەزانین تەنگانە دانبەخۆداگرتن دروستدەکات، دانبەخۆداگرتنیش ئەزموون، ئەزموونیش هیوا، هیواش نابێتە هۆی شەرمەزاری، چونکە خۆشەویستی خودا ڕژاوەتە ناو دڵمان، بە ڕۆحی پیرۆز کە پێمان دراوە. کاتێک هێشتا لاواز بووین، مەسیح لە کاتی دیاریکراودا لە پێناو گوناهباران مرد. لەبەر ئەوەی بە دەگمەن کەسێک لە پێناوی مرۆڤێکی ڕاستودروست دەمرێت، لەوانەیە لە پێناوی مرۆڤێکی باش کەسێک بوێرێت بمرێت. بەڵام خودا خۆشەویستی خۆی بۆ دەرخستین، بەوەی مەسیح لە پێناوی ئێمەدا مرد، کاتێک هێشتا گوناهبار بووین.