ڕۆما 1:6-7
ڕۆما 1:6-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیتر چی بڵێین؟ ئایا له گوناهدا بمێنینه‌وه تاكو به‌خشش زیاد بێت؟ حاشا! ئێمه كه سه‌باره‌ت به گوناه مردین، ئیتر چۆن تیایدا بژین؟ ئایا نازانن هه‌موومان كه له ئیشۆعی مه‌سیحدا عه‌مادكراین، له مردنه‌كه‌یدا عه‌مادكراین؟ بۆیه به عه‌مادبوونمان له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆ مه‌رگ نێژراین، تاكو چۆن مه‌سیح له‌نێو مردووان به شكۆی باوكه‌وه هه‌ستایه‌وه، ئێمه‌ش له نوێیه‌تی ژیاندا بژین. چونكه ئه‌گه‌ر له شێوه‌ی مه‌رگه‌كه‌ی له‌گه‌ڵیدا یه‌كمان گرتبێت، له هه‌ستانه‌وه‌كه‌شی ئاوا ده‌بین. ئه‌مه ده‌زانین: مرۆڤه كۆنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و له‌خاچدرا، تاكو له‌شی گوناهبار په‌كی بكه‌وێت، چیتر كۆیله‌ی گوناه نه‌بین چونكه ئه‌وه‌ی مرد له گوناه ئازاد كراوه.
ڕۆما 1:6-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
باشە چی بڵێین؟ ئایا لە گوناه بەردەوام بین تاکو نیعمەت زیاد بێت؟ نەخێر! ئێمە کە سەبارەت بە گوناه مردین، ئیتر چۆن تێیدا بژین؟ ئایا نازانن ئێمە هەموومان کە بە لەئاوهەڵکێشان لەگەڵ عیسای مەسیح یەکمانگرتووە، هەروەها لە مردنەکەشیدا یەکمانگرتووە؟ بۆیە بە لەئاوهەڵکێشان لەگەڵ ئەو بۆ مردن نێژراین، تاکو چۆن مەسیح لەنێو مردووان بە شکۆی باوکەوە هەستایەوە، ئێمەش ژیانێکی نوێ بژین. ئەگەر لە شێوەی مردنەکەی لەگەڵیدا یەکمانگرتبێت، لە هەستانەوەکەشی ئاوا دەبین. ئێمە دەزانین کە مرۆڤە کۆنەکەمان لەگەڵ ئەو لە خاچ درا، بۆ ئەوەی ئەو جەستەیەی کە لەژێر ڕکێفی گوناه بوو بتوانرێت بەلاوە بنرێت، هەتا چیتر کۆیلەی گوناه نەبین. ئەوەی مرد لە گوناه ئازاد کراوە.