ڕۆما 11:6-18
ڕۆما 11:6-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئێوه‌ش سه‌باره‌ت به گوناه خۆتان به مردوو دابنێن، به‌ڵام بۆ خودا زیندوو بن له ئیشۆعی مه‌سیحدا. كه‌واته مه‌هێڵن گوناه حوكمڕانیی له‌شی له‌ناوچووتان بكات، تاكو گوێڕایه‌ڵی ئاره‌زووه‌كانی بن. ئه‌ندامانتان وه‌ک ئامێری ناڕه‌وایی بۆ گوناه پێشكه‌ش مه‌كه‌ن، به‌ڵكو خۆتان پێشكه‌شی خودا بكه‌ن، وه‌ک زیندووی نێو مردووان و ئه‌ندامانتان وه‌ک ئامێری خوداناسی بۆ خودا. جا گوناه به‌سه‌رتانه‌وه سالار نابێت، چونكه له ژێر سایه‌ی ته‌وراتدا نین، به‌ڵكو له ژێر سایه‌ی به‌خشش. كه‌واته چی؟ ئایا گوناه بكه‌ین چونكه له ژێر ته‌وراتدا نین به‌ڵكو له ژێر به‌خشش؟ حاشا! نازانن ئه‌وه‌ی وه‌ک كۆیله‌ی ملكه‌چ خۆتانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ده‌بنه كۆیله‌ی ئه‌وه‌ی ملكه‌چن بۆی: یان بۆ گوناه كه به‌ره‌و مه‌رگه یان بۆ گوێڕایه‌ڵی كه به‌ره‌و بێتاوانییه؟ به‌ڵام سوپاس بۆ خودا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆیله‌ی گوناه بوون، له دڵه‌وه ملكه‌چی ئه‌و شێوه فێركردنه بوون كه پێتان سپێردرا. ئێوه له گوناه ئازاد كران و بوونه كۆیله‌ی بێتاوانی.
ڕۆما 11:6-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئێوەش سەبارەت بە گوناه خۆتان بە مردوو دابنێن، بەڵام بە یەکبوونتان لەگەڵ عیسای مەسیحدا خۆتان بۆ خودا بە زیندوو بزانن. کەواتە مەهێڵن گوناه حوکمڕانی لەشی لەناوچووتان بکات، تاکو گوێڕایەڵی ئارەزووەکانی بن. ئەندامانتان وەک ئامێری ناڕەوایی بۆ گوناه پێشکەش مەکەن، بەڵکو خۆتان پێشکەشی خودا بکەن، وەک زیندووی نێو مردووان و ئەندامانتان وەک ئامێری ڕاستودروستی بۆ خودا. چیتر گوناه دەسەڵاتی بەسەرتاندا نابێت، چونکە لەژێر سایەی شەریعەتدا نین، بەڵکو لەژێر سایەی نیعمەتدان. کەواتە چی؟ ئایا گوناه بکەین، چونکە لەژێر سایەی شەریعەتدا نین بەڵکو لەژێر سایەی نیعمەتداین؟ نەخێر! ئایا نازانن کاتێک خۆتان وەک کۆیلە ملکەچی کەسێک دەکەن، دەبنە کۆیلەی ئەوەی ملکەچن بۆی، جا بۆ گوناه کە بەرەو مردنە یان بۆ گوێڕایەڵی کە بەرەو ڕاستودروستییە؟ بەڵام سوپاس بۆ خودا لەگەڵ ئەوەی کۆیلەی گوناه بوون، لە دڵەوە ملکەچی ئەو شێوە فێرکردنە بوون کە پێتان سپێردرا. ئێوە لە گوناه ئازاد کران و بوونە بەندەی ڕاستودروستی.