لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 14:6-23

ڕۆما 14:6-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

جا گوناه‌ به‌سه‌رتانه‌وه‌ سالار نابێت، چونكه‌ له‌ ژێر سایه‌ی ته‌وراتدا نین، به‌ڵكو له‌ ژێر سایه‌ی به‌خشش. كه‌واته‌ چی؟ ئایا گوناه‌ بكه‌ین چونكه‌ له‌ ژێر ته‌وراتدا نین به‌ڵكو له‌ ژێر به‌خشش؟ حاشا! نازانن ئه‌وه‌ی وه‌ک كۆیله‌ی ملكه‌چ خۆتانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ده‌بنه‌ كۆیله‌ی ئه‌وه‌ی ملكه‌چن بۆی: یان بۆ گوناه‌ كه‌ به‌ره‌و مه‌رگه‌ یان بۆ گوێڕایه‌ڵی كه‌ به‌ره‌و بێتاوانییه‌؟ به‌ڵام سوپاس بۆ خودا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆیله‌ی گوناه‌ بوون، له‌ دڵه‌وه‌ ملكه‌چی ئه‌و شێوه‌ فێركردنه‌ بوون كه‌ پێتان سپێردرا. ئێوه‌ له‌ گوناه‌ ئازاد كران و بوونه‌ كۆیله‌ی بێتاوانی. له‌به‌ر لاوازی جه‌سته‌تان مرۆڤانه‌ ده‌دوێم. چونكه‌ چۆن له‌پێشا ئه‌ندامانی له‌شتان وه‌ک كۆیله‌ی گڵاوی و خراپه‌ بۆ خراپه‌ پێشكه‌ش كرد، ئێستاش ئه‌ندامانتان وه‌ک كۆیله‌ی بێتاوانی بۆ پارسایی پێشكه‌ش بكه‌ن. چونكه‌ كاتێ كۆیله‌ی گوناه‌ بوون، سه‌باره‌ت به‌ خوداناسی ئازاد بوون. ئه‌و كات چ به‌رهه‌مێكتان هه‌بوو له‌و شتانه‌ی ئێستا شه‌رمتان پێیه‌تی؟ چونكه‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌و شتانه‌ مه‌رگه‌. به‌ڵام ئێستا كه‌ له‌ گوناه‌ ئازاد كراون و بوونه‌ كۆیله‌ی خودا، به‌رهه‌متان بۆ پارسایی هه‌یه‌ و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ژیانی جاویدانیه‌. چونكه‌ كرێی گوناه‌ مه‌رگه‌، به‌ڵام دیاریی خودا ژیانی جاویدانیه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 6 بخوێنەوە

ڕۆما 14:6-23 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

چیتر گوناه دەسەڵاتی بەسەرتاندا نابێت، چونکە لەژێر سایەی شەریعەتدا نین، بەڵکو لەژێر سایەی نیعمەتدان. کەواتە چی؟ ئایا گوناه بکەین، چونکە لەژێر سایەی شەریعەتدا نین بەڵکو لەژێر سایەی نیعمەتداین؟ نەخێر! ئایا نازانن کاتێک خۆتان وەک کۆیلە ملکەچی کەسێک دەکەن، دەبنە کۆیلەی ئەوەی ملکەچن بۆی، جا بۆ گوناه کە بەرەو مردنە یان بۆ گوێڕایەڵی کە بەرەو ڕاستودروستییە؟ بەڵام سوپاس بۆ خودا لەگەڵ ئەوەی کۆیلەی گوناه بوون، لە دڵەوە ملکەچی ئەو شێوە فێرکردنە بوون کە پێتان سپێردرا. ئێوە لە گوناه ئازاد کران و بوونە بەندەی ڕاستودروستی. لەبەر لاوازی جەستەتان وەک مرۆڤێکی سادە دەدوێم. ئیتر وەک چۆن لەپێشدا ئەندامەکانی لەشتان وەک کۆیلەی گڵاوی و خراپە پێشکەشی خراپە کرد، ئێستاش ئەندامەکانتان وەک بەندەی ڕاستودروستی بۆ پیرۆزی پێشکەش بکەن، چونکە کاتێک کۆیلەی گوناه بوون، سەبارەت بە ڕاستودروستی ئازاد بوون. ئەو کاتە چ بەرهەمێکتان هەبوو لەو شتانەی ئێستا لە بەرامبەریان هەست بە تەریق بوونەوە دەکەن؟ چونکە دەرئەنجامی ئەو شتانە مردنە. بەڵام ئێستا کە لە گوناه ئازاد کراون و بوونەتە بەندەی خودا، بەرهەمتان بۆ پیرۆزی هەیە و دەرئەنجامەکەی ژیانی هەتاهەتاییە، چونکە کرێی گوناه مردنە، بەڵام دیاری خودا ژیانی هەتاهەتاییە کە لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوەیە.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 6 بخوێنەوە