ڕۆما 16:6-20
ڕۆما 16:6-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
نازانن ئه‌وه‌ی وه‌ک كۆیله‌ی ملكه‌چ خۆتانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ده‌بنه كۆیله‌ی ئه‌وه‌ی ملكه‌چن بۆی: یان بۆ گوناه كه به‌ره‌و مه‌رگه یان بۆ گوێڕایه‌ڵی كه به‌ره‌و بێتاوانییه؟ به‌ڵام سوپاس بۆ خودا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆیله‌ی گوناه بوون، له دڵه‌وه ملكه‌چی ئه‌و شێوه فێركردنه بوون كه پێتان سپێردرا. ئێوه له گوناه ئازاد كران و بوونه كۆیله‌ی بێتاوانی. له‌به‌ر لاوازی جه‌سته‌تان مرۆڤانه ده‌دوێم. چونكه چۆن له‌پێشا ئه‌ندامانی له‌شتان وه‌ک كۆیله‌ی گڵاوی و خراپه بۆ خراپه پێشكه‌ش كرد، ئێستاش ئه‌ندامانتان وه‌ک كۆیله‌ی بێتاوانی بۆ پارسایی پێشكه‌ش بكه‌ن. چونكه كاتێ كۆیله‌ی گوناه بوون، سه‌باره‌ت به خوداناسی ئازاد بوون.
ڕۆما 16:6-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئایا نازانن کاتێک خۆتان وەک کۆیلە ملکەچی کەسێک دەکەن، دەبنە کۆیلەی ئەوەی ملکەچن بۆی، جا بۆ گوناه کە بەرەو مردنە یان بۆ گوێڕایەڵی کە بەرەو ڕاستودروستییە؟ بەڵام سوپاس بۆ خودا لەگەڵ ئەوەی کۆیلەی گوناه بوون، لە دڵەوە ملکەچی ئەو شێوە فێرکردنە بوون کە پێتان سپێردرا. ئێوە لە گوناه ئازاد کران و بوونە بەندەی ڕاستودروستی. لەبەر لاوازی جەستەتان وەک مرۆڤێکی سادە دەدوێم. ئیتر وەک چۆن لەپێشدا ئەندامەکانی لەشتان وەک کۆیلەی گڵاوی و خراپە پێشکەشی خراپە کرد، ئێستاش ئەندامەکانتان وەک بەندەی ڕاستودروستی بۆ پیرۆزی پێشکەش بکەن، چونکە کاتێک کۆیلەی گوناه بوون، سەبارەت بە ڕاستودروستی ئازاد بوون.