لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ڕۆما 17:6-23

ڕۆما 17:6-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

به‌ڵام سوپاس بۆ خودا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆیله‌ی گوناه‌ بوون، له‌ دڵه‌وه‌ ملكه‌چی ئه‌و شێوه‌ فێركردنه‌ بوون كه‌ پێتان سپێردرا. ئێوه‌ له‌ گوناه‌ ئازاد كران و بوونه‌ كۆیله‌ی بێتاوانی. له‌به‌ر لاوازی جه‌سته‌تان مرۆڤانه‌ ده‌دوێم. چونكه‌ چۆن له‌پێشا ئه‌ندامانی له‌شتان وه‌ک كۆیله‌ی گڵاوی و خراپه‌ بۆ خراپه‌ پێشكه‌ش كرد، ئێستاش ئه‌ندامانتان وه‌ک كۆیله‌ی بێتاوانی بۆ پارسایی پێشكه‌ش بكه‌ن. چونكه‌ كاتێ كۆیله‌ی گوناه‌ بوون، سه‌باره‌ت به‌ خوداناسی ئازاد بوون. ئه‌و كات چ به‌رهه‌مێكتان هه‌بوو له‌و شتانه‌ی ئێستا شه‌رمتان پێیه‌تی؟ چونكه‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌و شتانه‌ مه‌رگه‌. به‌ڵام ئێستا كه‌ له‌ گوناه‌ ئازاد كراون و بوونه‌ كۆیله‌ی خودا، به‌رهه‌متان بۆ پارسایی هه‌یه‌ و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ژیانی جاویدانیه‌. چونكه‌ كرێی گوناه‌ مه‌رگه‌، به‌ڵام دیاریی خودا ژیانی جاویدانیه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 6 بخوێنەوە

ڕۆما 17:6-23 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

بەڵام سوپاس بۆ خودا لەگەڵ ئەوەی کۆیلەی گوناه بوون، لە دڵەوە ملکەچی ئەو شێوە فێرکردنە بوون کە پێتان سپێردرا. ئێوە لە گوناه ئازاد کران و بوونە بەندەی ڕاستودروستی. لەبەر لاوازی جەستەتان وەک مرۆڤێکی سادە دەدوێم. ئیتر وەک چۆن لەپێشدا ئەندامەکانی لەشتان وەک کۆیلەی گڵاوی و خراپە پێشکەشی خراپە کرد، ئێستاش ئەندامەکانتان وەک بەندەی ڕاستودروستی بۆ پیرۆزی پێشکەش بکەن، چونکە کاتێک کۆیلەی گوناه بوون، سەبارەت بە ڕاستودروستی ئازاد بوون. ئەو کاتە چ بەرهەمێکتان هەبوو لەو شتانەی ئێستا لە بەرامبەریان هەست بە تەریق بوونەوە دەکەن؟ چونکە دەرئەنجامی ئەو شتانە مردنە. بەڵام ئێستا کە لە گوناه ئازاد کراون و بوونەتە بەندەی خودا، بەرهەمتان بۆ پیرۆزی هەیە و دەرئەنجامەکەی ژیانی هەتاهەتاییە، چونکە کرێی گوناه مردنە، بەڵام دیاری خودا ژیانی هەتاهەتاییە کە لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوەیە.

هاوبەشی بکە
ڕۆما 6 بخوێنەوە