ڕۆما 36:8-39
ڕۆما 36:8-39 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
وه‌ک نووسراوه: {له پێناوی تۆ به درێژایی ڕۆژ ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بینه‌وه، وه‌ک كاوڕ بۆ سه‌ربڕین داده‌نرێین} . به‌ڵام له هه‌موو ئه‌مانه‌دا سه‌ركه‌وتنمان مه‌زن ده‌بێت به‌وه‌ی خۆشی‌ویستووین. چونكه دڵنیام نه مه‌رگ و نه ژیان، نه فریشته‌كان و نه سه‌رۆكه‌كان و نه هێزه‌كان، نه شته‌كانی ئێستا و نه شته‌كانی داهاتوو نه به‌رزی و نه قووڵی، نه ئافریده‌ی دیكه، ناتوانێت له خۆشویستنی خودا جیامان بكاته‌وه ئه‌وه‌ی له ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمانه.
ڕۆما 36:8-39 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
وەک نووسراوە: ﴿لە پێناوی تۆ بە درێژایی ڕۆژ ڕووبەڕووی مردن دەبینەوە، وەک مەڕ بۆ سەربڕین دادەنرێین.﴾ بەڵام لە هەموو ئەمانەدا لە ڕادەبەدەر سەرکەوتووین لە ڕێگەی ئەوەی کە خۆشی‌ویستووین، چونکە دڵنیام نە مردن و نە ژیان، نە فریشتەکان و نە سەرۆکەکان، نە شتەکانی ئێستا و نە شتەکانی داهاتوو، نە هێزەکان، نە بەرزی و نە قووڵی، نە بەدیهێنراوی دیکە، ناتوانێت لە خۆشەویستی خودا جیامان بکاتەوە کە لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە بۆمان دێت.