ڕۆما 5:8-8
ڕۆما 5:8-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ن بایه‌خ به كاروباری جه‌سته ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی ڕووحن، بایه‌خ به كاروباری ڕووح ده‌ده‌ن. چونكه بایه‌خی جه‌سته مه‌رگه، به‌ڵام بایه‌خی ڕووح ژیان و ئاشتییه. بایه‌خی جه‌سته دوژمنایه‌تیی خودایه، چونكه ملكه‌چی ته‌وراتی خودا نابێت، چونكه ناتوانێت. جا ئه‌وانه‌ی له جه‌سته‌دان ناتوانن خودا ڕازی بكه‌ن.
ڕۆما 5:8-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەوانەی بەگوێرەی سروشتی دنیایی دەژین، بایەخ بە کاروباری سروشتی دنیایی دەدەن، بەڵام ئەوانەی بەگوێرەی ڕۆحی پیرۆز دەژین، بایەخ بە کاروباری ڕۆحی پیرۆز دەدەن. بایەخدان بە سروشتی دنیایی مردنە، بەڵام بایەخدان بە ڕۆحەکە ژیان و ئاشتییە. بایەخدان بە سروشتی دنیایی دوژمنایەتییە لەگەڵ خودا، چونکە ملکەچی شەریعەتی خودا نابێت، لەبەر ئەوەی ناتوانێت. جا ئەوانەی لەژێر کاریگەری سروشتی دنیایین ناتوانن خودا ڕازی بکەن.