ڕۆما 1:9-18
ڕۆما 1:9-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له مه‌سیحدا ڕه‌وا ده‌ڵێم و درۆ ناكه‌م، ویژدانیشم به ڕووحی پارسا گه‌واهیده‌رمه، كه خه‌مێكی مه‌زنم هه‌یه و ئازارێكی بێ بڕانه‌وه له دڵمدا هه‌یه. خۆزگه خۆم نه‌فره‌تم لێ بكرابایه و له مه‌سیح بێبه‌ش بوومایه، له پێناوی برایانم، خزمانم به‌گوێره‌ی جه‌سته، ئیسڕائیلییه‌كان، ڕۆڵه‌یێتی و شكۆ و په‌یمانه‌كان و ته‌ورات و په‌رستن و به‌ڵێنه‌كان هی ئه‌وانه. باوكانیش هی ئه‌وانن و مه‌سیحیش به‌گوێره‌ی جه‌سته له‌وانه‌وه هاتووه، ئه‌وه‌ی له سه‌رووی هه‌مووانه، تاهه‌تایه خوداوه‌ندێكی پیرۆزه! ئامین. به‌ڵام مه‌به‌ست ئه‌وه نییه وشه‌ی خودا كه‌وت. چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له نه‌وه‌ی ئیسڕائیلن، ئیسڕائیلی نین. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ی نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌من، ڕۆڵه‌كانی ئه‌و نین، به‌ڵكو: {له ئسخه‌قه‌وه وه‌چه‌ت ناوده‌بردرێت} . واتا: ڕۆڵه‌كانی جه‌سته ڕۆڵه‌كانی خودا نین، به‌ڵكو ڕۆڵه‌كانی به‌ڵێن به نه‌وه داده‌نرێن. چونكه وشه‌ی به‌ڵێنه‌كه ئه‌مه‌یه: {كاتێكی وه‌ها دێمه‌وه و ساراش كوڕێكی بووه} . نه‌ک ته‌نها ئه‌مه، به‌ڵكو ڕڤقه‌ش له یه‌كێک سكی كرد كه ئسخه‌قی باوكمانه. چونكه هێشتا له‌دایک نه‌ببوون و چاكه و خراپه‌یان نه‌كردبوو، ئه‌مه‌ش تاكو له هه‌ڵبژاردندا مه‌به‌ستی خودا جێگیر بێت، نه‌ک به كردار، به‌ڵكو له‌وه‌ی بانگ ده‌كات، پێیان فه‌رموو: {گه‌وره‌كه ڕاژه‌ی بچووكه‌كه ده‌كات} . وه‌ک نووسراوه: {یاقووم خۆش‌ویست و ڕقم له عیسۆ بووه‌وه} . كه‌واته چی بڵێین؟ ئایا له‌لای خودا سته‌م هه‌یه؟ حاشا! چونكه به مووشێ ده‌فه‌رمووێ: {میهره‌بان ده‌بم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی میهره‌بان ده‌بم و به به‌زه‌یی ده‌بم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌زه‌ییم پێیدا دێته‌وه} . كه‌واته، به ئاره‌زووی كه‌سێک و هه‌وڵدانی كه‌سێک نییه، به‌ڵكو له خوداوه‌یه كه میهه‌ربانه. چونكه سیپاره‌كه به پڕعون ده‌فه‌رمووێ: {تۆم بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌یداكرد، تاكو توانای خۆم له تۆدا ده‌ربخه‌م و تاكو له هه‌موو زه‌ویدا ناوم ڕابگه‌یه‌ندرێت} . كه‌واته خودا به‌زه‌یی به‌وه دێته‌وه كه ده‌یه‌وێت و ئه‌وه‌ش دڵڕه‌ق ده‌كات كه ده‌یه‌وێت.
ڕۆما 1:9-18 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
مەسیح شایەتمە کە ڕاستی دەڵێم و درۆ ناکەم، ویژدانیشم بە ڕۆحی پیرۆز ئەوە دووپات دەکاتەوە، کە زۆر دڵتەنگم و ئازارێکی بێ بڕانەوەم لە دڵدایە. خۆزگە خۆم نەفرەتم لێ بکرایە و لە مەسیح بێبەش بوومایە، لە پێناوی برایانم، هاونەژادەکانم، ئیسرائیلییەکان. لەخۆگرتنەوە و شکۆ و پەیمانەکان و وەرگرتنی تەورات و ڕێوڕەسمەکانی پەرستن و بەڵێنەکان هی ئەوانە. باوکانیش هی ئەوانن و مەسیحیش بەگوێرەی جەستە لەوانەوە هاتووە، ئەوەی لە سەرووی هەمووانە، هەتاهەتایە خودایەکی پیرۆزە! ئامین. واتای ئەوە نییە کە فەرمایشتی خودا کاریگەری نەماوە، چونکە هەموو ئەوانەی لە نەوەی ئیسرائیلن، گەلی هەڵبژێردراوی خودا نین. هەروەها هەموو ئەوانەی نەوەی ئیبراهیمن، منداڵی ئەو نین، بەڵکو: ﴿لە ڕێگەی ئیسحاقەوە نەوەی تۆ ناودەبردرێت.﴾ واتا ئەو منداڵانەی کە بە خواستی مرۆڤانە بوون، منداڵی خودا نین، بەڵکو ئەو منداڵانەی کە بە بەڵێنی خودا بوون، ئەوانە بە نەوەی ئیبراهیم دادەنرێن، چونکە وتەی بەڵێنەکە ئەمەیە: ﴿لە کاتی دیاریکراو دێمەوە و ساراش کوڕێکی بووە.﴾ نەک تەنها ئەمە، بەڵکو ڕڤقەش لە یەکێک سکی کرد کە ئیسحاقی باوکمانە. بۆ ئەوەی خواستی خودا لە هەڵبژاردندا بچەسپێت کە بە کردار نییە، بەڵکو بەو بانگهێشتەیە کە خۆی دەیکات، بەر لەوەی لەدایک بن و چاکە و خراپە بکەن، خودا بە دایکیانی فەرموو: ﴿گەورەکە خزمەتی بچووکەکە دەکات.﴾ وەک نووسراوە: ﴿یاقوبم خۆش‌ویست بەڵام ڕقم لە عیسۆ بووەوە.﴾ کەواتە چی بڵێین؟ ئایا خودا دادپەروەر نییە؟ حاشا! چونکە بە مو‌سا دەفەرموێ: ﴿میهرەبان دەبم لەگەڵ ئەوەی میهرەبان دەبم و بە بەزەیی دەبم لەگەڵ ئەوەی بەزەییم پێیدا دێتەوە.﴾ کەواتە، بە ئارەزووی یەکێک و هەوڵدانی یەکێک نییە، بەڵکو لە خوداوەیە کە بەزەیی هەیە. نووسراوە پیرۆزەکە بە فیرعەون دەفەرموێ: ﴿لەبەر ئەوە تۆم هێشتووەتەوە بۆ ئەوەی توانای خۆم لە تۆدا دەربخەم، تاکو لە هەموو زەویدا ناوم ڕابگەیەنرێت.﴾ کەواتە خودا بەزەیی بەوە دێتەوە کە دەیەوێت و ئەوەش دڵڕەق دەکات کە دەیەوێت.