ڕۆما 6:9-13
ڕۆما 6:9-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام مه‌به‌ست ئه‌وه نییه وشه‌ی خودا كه‌وت. چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له نه‌وه‌ی ئیسڕائیلن، ئیسڕائیلی نین. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ی نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌من، ڕۆڵه‌كانی ئه‌و نین، به‌ڵكو: {له ئسخه‌قه‌وه وه‌چه‌ت ناوده‌بردرێت} . واتا: ڕۆڵه‌كانی جه‌سته ڕۆڵه‌كانی خودا نین، به‌ڵكو ڕۆڵه‌كانی به‌ڵێن به نه‌وه داده‌نرێن. چونكه وشه‌ی به‌ڵێنه‌كه ئه‌مه‌یه: {كاتێكی وه‌ها دێمه‌وه و ساراش كوڕێكی بووه} . نه‌ک ته‌نها ئه‌مه، به‌ڵكو ڕڤقه‌ش له یه‌كێک سكی كرد كه ئسخه‌قی باوكمانه. چونكه هێشتا له‌دایک نه‌ببوون و چاكه و خراپه‌یان نه‌كردبوو، ئه‌مه‌ش تاكو له هه‌ڵبژاردندا مه‌به‌ستی خودا جێگیر بێت، نه‌ک به كردار، به‌ڵكو له‌وه‌ی بانگ ده‌كات، پێیان فه‌رموو: {گه‌وره‌كه ڕاژه‌ی بچووكه‌كه ده‌كات} . وه‌ک نووسراوه: {یاقووم خۆش‌ویست و ڕقم له عیسۆ بووه‌وه} .
ڕۆما 6:9-13 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
واتای ئەوە نییە کە فەرمایشتی خودا کاریگەری نەماوە، چونکە هەموو ئەوانەی لە نەوەی ئیسرائیلن، گەلی هەڵبژێردراوی خودا نین. هەروەها هەموو ئەوانەی نەوەی ئیبراهیمن، منداڵی ئەو نین، بەڵکو: ﴿لە ڕێگەی ئیسحاقەوە نەوەی تۆ ناودەبردرێت.﴾ واتا ئەو منداڵانەی کە بە خواستی مرۆڤانە بوون، منداڵی خودا نین، بەڵکو ئەو منداڵانەی کە بە بەڵێنی خودا بوون، ئەوانە بە نەوەی ئیبراهیم دادەنرێن، چونکە وتەی بەڵێنەکە ئەمەیە: ﴿لە کاتی دیاریکراو دێمەوە و ساراش کوڕێکی بووە.﴾ نەک تەنها ئەمە، بەڵکو ڕڤقەش لە یەکێک سکی کرد کە ئیسحاقی باوکمانە. بۆ ئەوەی خواستی خودا لە هەڵبژاردندا بچەسپێت کە بە کردار نییە، بەڵکو بەو بانگهێشتەیە کە خۆی دەیکات، بەر لەوەی لەدایک بن و چاکە و خراپە بکەن، خودا بە دایکیانی فەرموو: ﴿گەورەکە خزمەتی بچووکەکە دەکات.﴾ وەک نووسراوە: ﴿یاقوبم خۆش‌ویست بەڵام ڕقم لە عیسۆ بووەوە.﴾