ڕائووس 20:2-23
ڕائووس 20:2-23 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ناعۆمیش بە بووکەکەی گوت: «ئەو بەرەکەتدارە لەلایەن یەزدانەوە، ئەوەی زیندووان و مردووانی بێبەش نەکردووە لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی.» ئینجا ناعۆمی پێی گوت: «ئەو پیاوە یەکێکە لە خزمە خوێنگرەکانمان.» ڕائووسی مۆئابیش گوتی: «هەروەها پێی گوتم: ”لەگەڵ خزمەتکارەکانمدا بمێنەوە هەتا هەموو دروێنەکەم تەواو دەکەن.“» ناعۆمیش بە ڕائووسی بووکی گوت: «کچم وا چاکە لەگەڵ کارەکەرەکانی ئەو بچیت، نەوەک لە کێڵگەیەکی دیکە ئەزیەتت بدەن.» بەو شێوەیە ڕائووس هەتا تەواوبوونی دروێنەی گەنم و جۆ لەگەڵ کچە خزمەتکارەکانی بۆعەز لە هەڵگرتنەوە مایەوە و لەگەڵ خەسووی دەژیا.
هاوبەشی بکە
ڕائووس 2 بخوێنەوە