تیتۆس 9:1-14
تیتۆس 9:1-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ده‌ست به وشه‌ی متمانه بگرێ كه به‌گوێره‌ی ئامۆژگاریه، تاكو بتوانێت به فێركردنێكی دروست ئامۆژگاری بكات، سه‌رزه‌نشتی به‌رهه‌ڵستكاران بكات. چونكه یاخیبوو زۆرن، فێڵبازن و قسه‌ی ناڕه‌وا ده‌كه‌ن، به تایبه‌تی بۆ خروسه‌بڕاوان. كه ده‌بێت ده‌میان دابخرێت، چونكه ته‌واوی خێزانه‌كان به فێركردنێک تێكده‌ده‌ن كه ناشێت، له‌پێناوی قازانجكردنی به‌د. یه‌كێكیان كه پێغه‌مبه‌رێكی خۆیانه، وتی: “قرێتێییه‌كان هه‌رده‌م درۆزنن، دڕه‌نده‌ی به‌دكارن، نه‌وسن و ته‌مبه‌ڵن”. ئه‌م گه‌واهییه ڕاسته. بۆیه به توندی سه‌رزه‌نشتیان بكه، تاكو له باوه‌ڕدا دروست بن، گوێ نه‌ده‌ن به ئه‌فسانه‌ی جوو و ڕاسپارده‌ی ئه‌وانه‌ی له ڕه‌وا هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه.
تیتۆس 9:1-14 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دەست بە پەیامی متمانەوە بگرێت کە بەگوێرەی فێرکردنە، تاکو بتوانێت بە فێرکردنی دروست خەڵک هانبدات، سەرزەنشتی بەرهەڵستکاران بکات. باسی ئەو شتانە دەکەم، چونکە خەڵکی یاخی زۆرن کە فێڵبازن و قسەی پووچ دەکەن، بە تایبەتی لەو تاقمەی کە دەڵێن دەبێ باوەڕدار خەتەنە بکرێت. دەبێت دەمی ئەمانە دابخرێت، چونکە بۆ دەستکەوتی ناڕەوا، بە فێرکردنە ناپەسەندەکانیان تەواوی خێزانەکان هەڵدەگەڕێننەوە. یەکێک لە پێغەمبەرانی دوورگەی کریت گوتوویەتی: «کریتییەکان هەمیشە درۆ دەکەن، دەعبای بەدکارن، نەوسنی تەمبەڵن.» ئەم شایەتییە ڕاستە. لەبەر ئەوە بە توندی سەرزەنشتیان بکە، تاکو لە باوەڕەکەدا دروست بن و سەرنج نەدەنە ئەفسانەی جولەکە و ڕاسپاردەی ئەو کەسانەی کە لە ڕاستی هەڵدەگەڕێنەوە.