تیتۆس 11:2-15
تیتۆس 11:2-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه به‌خششی خودا ده‌ركه‌وت كه ڕزگاری پێشكه‌شی هه‌موو خه‌ڵک ده‌كات. ئه‌وه‌ی فێرمان ده‌كات نكۆڵی له خودانه‌ناسی و هه‌وه‌سه‌كانی جیهان بكه‌ین، به ژیری و خوداناسی و خواترسی بژین له‌م ڕۆژگاره‌ی ئێستا، له چاوه‌ڕوانی هیوای داڕشتكراو و ده‌ركه‌وتنی شكۆی خودای مه‌زن و ڕزگاریده‌رمان، ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه خۆی به‌ختكرد، تاكو له هه‌موو خراپه‌یه‌ک قوربانیمان بۆ بدات و گه‌لێكی تایبه‌ت بۆ خۆی بێگه‌رد بكاته‌وه، دڵگه‌رم بۆ چاكه‌كاری. به‌مانه بدوێ، ئامۆژگاری بكه و به هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێک سه‌رزه‌نشت بكه. كه‌س به كه‌مت نه‌زانێت.
تیتۆس 11:2-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
نیعمەتی خودا دەرکەوت و ڕزگاری پێشکەشی هەموو خەڵک دەکات. ئەوەی فێرمان دەکات نکۆڵی لە خوانەناسی و هەوەسە دنیاییەکان بکەین، بە ژیری و ڕاستودروستی و لەخواترسی بژین لەم دنیایە، لە چاوەڕوانی هیوای بەرەکەتدار، دەرکەوتنی شکۆی خودای گەورە و ڕزگارکەرمان، عیسای مەسیح، ئەوەی بۆ ئێمە خۆی بەختکرد، تاکو لە هەموو سەرپێچییەک بمانکڕێتەوە و گەلێکی تایبەت بۆ خۆی پاک بکاتەوە، دڵگەرم بۆ چاکەکاری. ئەو شتانە فێری خەڵکی بکە، هانیان بدە و بە هەموو دەسەڵاتێک سەرزەنشتیان بکە. ڕێگا مەدە کەس بە کەمت بزانێت.