تیتۆس 2:2-8
تیتۆس 2:2-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
با پیره‌مێرده‌كان وریابن، به‌ڕێز و ژیر و دروست بن له باوه‌ڕ و خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتن. هه‌روه‌ها پیره‌ژنه‌كان با ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ پارسایی بگونجێت، بوختانكه‌ر نه‌بن، خوویان به مه‌ی نه‌گرتبێت، فێركاری چاكه بن، تاكو ئامۆژگاریی ژنه گه‌نجه‌كان بكه‌ن مێرد و منداڵیان خۆشبووێ، ژیر و پاک و به ماڵه‌وه سه‌رقاڵ بن، چاک بن، ملكه‌چی مێرده‌كانیان بن، نه‌وه‌ک كفر به وشه‌ی خودا بكرێت. به هه‌مان شێوه، ئامۆژگاریی گه‌نجه‌كان بكه ژیر بن. له هه‌موو شتێك‌دا ببه نموونه‌یان بۆ چاكه‌كاری، له فێركردندا بێگه‌ردی و ڕێز و دڵسۆزی پیشان بده، قسه‌ت دروست بێت و ڕه‌خنه‌ی لێ نه‌گیرێت، تاكو ناحه‌ز شه‌رمه‌زار بێت، چونكه هیچی خراپ نادۆزێته‌وه له دژتان بیڵێت.
تیتۆس 2:2-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پیرەمێردەکان فێر بکەن کە وریابن، بەڕێز، ژیر، دروست بن لە باوەڕ و خۆشەویستی و دانبەخۆداگرتن. هەروەها پیرێژنەکان فێر بکەن کە بە ڕێزەوە بژین، بوختانکەر نەبن و خوو بە شەرابەوە نەگرن، بەڵکو شتی چاک فێری خەڵکی بکەن، تاکو ئامۆژگاری ژنە گەنجەکان بکەن کە مێرد و منداڵیان خۆشبوێت، ژیر و پاک بن، بە ماڵەوە سەرقاڵ بن، چاک بن و ملکەچی مێردەکانیان بن، نەوەک کفر بە وشەی خودا بکرێت. بە هەمان شێوە، هانی پیاوە گەنجەکان بدە ژیر بن. لە هەموو شتێکدا بۆیان ببە بە نموونەی چاکەکاری. لە فێرکردن‌دا دروستی و دڵسۆزی پیشان بدە، با قسەت دروست بێت و ڕەخنەی لێ نەگیرێت، تاکو ناحەز شەرمەزار بێت، چونکە هیچی خراپ نادۆزێتەوە لە دژتان بیڵێت.