سەفەنیا 2:1-7
سەفەنیا 2:1-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«هەموو شتێک لەسەر ڕووی زەوی بە تەواوەتی دادەماڵم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «مرۆڤ و ئاژەڵ دادەماڵم، باڵندەکانی ئاسمان و ماسییەکانی دەریا دادەماڵم. بەدکاران تووشی کۆسپ دەکەم و مرۆڤ لەسەر ڕووی زەوی بنبڕ دەکەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «دەستم بۆ سەر یەهودا و بۆ سەر هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم درێژ دەکەم. ئەو بەعل پەرستانەی ماونەتەوە لەم شوێنە بنبڕیان دەکەم، ناوی کاهینە بتپەرستەکان و کاهینە هەڵگەڕاوەکان، ئەوانەی لە سەربانەکان کڕنۆش دەبەن بۆ ئەستێرەکانی ئاسمان، ئەوانەی کڕنۆش دەبەن و سوێند بە یەزدان دەخۆن، هەروەها سوێند بە مۆلەخیش دەخۆن، لەگەڵ ئەوانەی لە یەزدان هەڵگەڕاونەتەوە و ئەوانەی ڕوو لە یەزدان ناکەن و پرسیاری لێ ناکەن.» لەبەردەم یەزدانی باڵادەست بێدەنگ بە، چونکە ڕۆژی یەزدان نزیکە. یەزدان قوربانی ئامادە کردووە، بانگکراوانی خۆی تەرخان دەکات.
هاوبەشی بکە
سەفەنیا 1 بخوێنەوە