په‌سنییه‌كان 9
9
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه. له‌سه‌ر ئاوازی “مه‌رگی ڕۆڵه‌كه”. په‌سنیه‌كی داویده.
1 به هه‌موو دڵه‌وه سوپاسی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م. باسی هه‌موو كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ده‌كه‌م.
2 به تۆوه شاد و دڵخۆش ده‌بم. په‌سنی بۆ ناوت ده‌ڵێم ئه‌ی هه‌ره‌به‌رز.
3 كاتێ دوژمنه‌كانم به‌ره‌و پاش هه‌ڵدێن، له به‌ر ڕووی تۆ دا ده‌كه‌ون و له‌ناوده‌چن،
4 چونكه تۆ دادپه‌روه‌رانه دادوه‌ریت بۆ كردووم، تۆ له‌سه‌ر ته‌ختی خۆت دانیشتووی، دادوه‌رێكی دادپه‌روه‌ریت.
5 نه‌ته‌وه‌كانت سه‌رزه‌نشت كردووه. به‌دكارانت له‌ناوبردووه. تاهه‌تایه و تا جاویدانی ناویانت سڕیوه‌ته‌وه.
6 دوژمنان تاهه‌تایه ڕووخان. شارانت وێران كرد. خودی یادیشیان له‌ناوده‌چێت.
7 به‌ڵام په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه داده‌نیشێت. ته‌ختی خۆی بۆ دادوه‌ری جێگیر كردووه،
8 به دادپه‌روه‌ری دادوه‌ریی جیهان ده‌كات. به ڕه‌وا فه‌رمانڕه‌وایی گه‌لان ده‌كات.
9 په‌روه‌ردگار په‌ناگای سته‌ملێكراوه. په‌ناگایه له كاتی ته‌نگانه.
10 ئه‌وانه‌ی ناوی تۆ ده‌ناسن پشتت پێده‌به‌ستن، چونكه ئه‌ی په‌روه‌ردگار، واز له‌وانه‌ت نه‌هێنا كه دوای تۆ ده‌گه‌ڕێن.
11 په‌سنی بڵێن بۆ په‌روه‌ردگار كه له سیهیۆن نیشته‌جێیه، له‌نێو گه‌لان كرده‌وه‌كانی ڕابگه‌ێنن.
12 چونكه ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی خوێن ده‌كاته‌وه یاد ده‌بێته‌وه، هاواری هه‌ژاران له‌بیرناكات.
13 ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌زه‌ییت پێم بێته‌وه. ببینه چ ئازارێک به‌ده‌ست دوژمنه‌كانمه‌وه ده‌كێشم! له ده‌روازه‌كانی مه‌رگ به‌رزم بكه‌وه،
14 تاكو هه‌موو ستایشت ڕابگه‌یێنم له‌به‌ر ده‌روازه‌كانی كچی سیهیۆن، به ڕزگاری تۆوه شادمان بم.
15 نه‌ته‌وه‌كان كه‌وتوونه‌ته ئه‌و چاڵه‌ی كه خۆیان هه‌ڵیانكه‌ندبوو، پێیان به‌و تۆڕه‌وه بووه كه نابوویانه‌وه.
16 په‌روه‌ردگار به دادپه‌روه‌ری ناسراوه، به‌دكاره‌كان تووشی كرده‌وه‌ی ده‌ستی خۆیان ده‌بن. هیگایۆن. سیلاه.
17 به‌دكاره‌كان به‌ره‌و دۆڵی بێ‌بن ده‌ڕۆن، هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه خودا له‌بیرده‌كه‌ن.
18 به‌ڵام نه‌داران تا سه‌ر له‌بیر ناكرێن، ئومێدی هه‌ژاران تاهه‌تایه له‌ناو ناچێت.
19 ڕاپه‌ڕه ئه‌ی په‌روه‌ردگار، مه‌هێڵه مرۆڤ سه‌ربكه‌وێت. با نه‌ته‌وه‌كان له پێش تۆ دادگایی بكرێن.
20 ئه‌ی په‌روه‌ردگار ترس بخه‌ره دڵیانه‌وه، تاكو نه‌ته‌وه‌كان بزانن كه ته‌نها مرۆڤن. سیلاه.
Sélection en cours:
په‌سنییه‌كان 9: PNTZS
Surbrillance
Partager
Copier
Tu souhaites voir tes moments forts enregistrés sur tous tes appareils? Inscris-toi ou connecte-toi
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧

: