1
ڕۆما 25:7
كوردی سۆرانی ستاندهرد
KSS
سوپاسی خودا دەکەم کە لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە دەربازم دەکات! کەواتە بە بیری خۆم خزمەتی شەریعەتی خودا دەکەم، بەڵام بە سروشتی دنیاییم خزمەتی یاسای گوناه دەکەم.
Bera saman
Njòttu ڕۆما 7:25
2
ڕۆما 18:7
چونکە دەزانم هیچ چاکەیەک لە مندا نیشتەجێ نییە، واتا لە سروشتی دنیاییمدا. خواست لەلام ئامادەیە، بەڵام توانای چاکەکردنم نییە،
Njòttu ڕۆما 7:18
3
ڕۆما 19:7
چونکە ئەو چاکەیەی دەمەوێت نایکەم، بەڵکو ئەو خراپەی کە نامەوێت ئەوە دەکەم.
Njòttu ڕۆما 7:19
4
ڕۆما 20:7
ئەگەر ئەوەم کرد کە نامەوێت، ئیتر ئەوە من نیم کە دەیکەم، بەڵکو ئەو گوناهەی لە مندا نیشتەجێیە.
Njòttu ڕۆما 7:20
5
ڕۆما 21:7-22
کەواتە ئەم یاسایە دەبینم: کاتێک دەمەوێت چاکە بکەم، خراپە لەلام ئامادەیە، چونکە لە ناخمدا بە شەریعەتی خودا دڵشادم،
Njòttu ڕۆما 7:21-22
6
ڕۆما 16:7
ئەگەر ئەوە بکەم کە نامەوێت، ئەوسا تەورات پەسەند دەکەم کە باشە.
Njòttu ڕۆما 7:16