لۆقا 19
19
1 ئینجا چووه نێو ئه‌ریخو و پێیدا تێده‌په‌ڕی. 2 له‌وێ پیاوێک ناوی زه‌كا بوو. گه‌وره‌ی باجگران بوو، ده‌وڵه‌مه‌ند بوو. 3 ده‌یویست ببینێت ئیشۆع كێیه، به‌ڵام له‌به‌ر كۆمه‌ڵه‌كه نه‌یده‌توانی، چونكه كورته‌باڵا بوو. 4 ڕایكرده پێش و سه‌ركه‌وته سه‌ر دارهه‌نجیرێک تاكو بیبینێت، چونكه ئیشۆع به‌وێ تێده‌په‌ڕی. 5 كاتێ ئیشۆع گه‌یشته شوێنه‌كه، سه‌یری سه‌ره‌وه‌ی كرد و پێی فه‌رموو: “زه‌كا، خێراكه وه‌ره خواره‌وه، چونكه ده‌بێت ئه‌مڕۆ له ماڵی تۆ بمێنمه‌وه”. 6 جا خێرا هاته خواره‌وه و به خۆشییه‌وه پێشوازی لێ‌كرد. 7 كاتێ هه‌موو بینییان بۆڵه‌بۆڵیان كرد و وتیان: “چووه بووه‌ته میوانی گوناهبارێک”. 8 زه‌كا ڕاوه‌ستا و به په‌روه‌ردگاری وت: “په‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌تا نیوه‌ی سامانه‌كه‌م ده‌ده‌مه هه‌ژاران، ئه‌گه‌ر شتێكم له یه‌كێک خواردووه ئه‌وا چوار ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ده‌مه‌وه”. 9 ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “ئه‌مڕۆ ڕزگاری بۆ ئه‌م ماڵه هات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌میش ڕۆڵه‌ی ئه‌وڕاهه‌مه. 10 چونكه ڕۆڵه‌ی مرۆڤ هاتووه به‌دوای له‌ناوچواندا بگه‌ڕێت و ڕزگاریان بكات”.
11 كه ئه‌مانه‌یان ده‌بیست، په‌ندێكی دیكه‌ی هێنایه‌وه، چونكه له یروشلایم نزیک بوو، وایانده‌زانی كه پاشایه‌تی خودا خه‌ریكه ئێستا ده‌رده‌كه‌وێت. 12 ئینجا فه‌رمووی: “پیاوماقوڵێک بۆ وڵاتێكی دوور ڕۆیشت، تاكو پاشایه‌تییه‌ک بۆ خۆی وه‌ربگرێت و بێته‌وه. 13 ده له كۆیله‌كانی خۆی بانگ‌كرد و ده مینای پێدان و پێی وتن، تاكو دێمه‌وه بازرگانی بكه‌ن. 14 به‌ڵام هاوڵاتییانی ڕقیان لێی‌بوو، شاندێكیان به دوایدا نارد و وتیان: نامانه‌وێت ئه‌مه پاشایه‌تیمان بكات. 15 كاتێ گه‌ڕایه‌وه پاشایه‌تییه‌كه‌ی وه‌رگرتبوو، فه‌رمانی دا ئه‌و كۆیلانه‌ی زیوه‌كه‌ی پێدابوون بانگ بكرێنه لای، تاكو بزانێت له بازرگانی چی‌یان قازانج كردووه. 16 یه‌كه‌میان هات و وتی: گه‌وره‌م میناكه‌ت ده مینای قازانج كردووه. 17 ئه‌ویش پێی وت: ئافه‌رین كۆیله‌ی چاک! چونكه له كه‌م ده‌ستپاک بوویت، ده‌سه‌ڵاتدار به له‌سه‌ر ده شار. 18 دووه‌میان هات و وتی: گه‌وره‌م میناكه‌ت پێنج مینای كردووه. 19 به‌مه‌شیانی وت: تۆش به‌سه‌ر پێنج شار به. 20 ئه‌وی دیكه هات و وتی: گه‌وره‌م ئه‌وه‌تا میناكه‌ت، له ده‌سته‌سڕێک پێچابوومه‌وه و هه‌ڵمگرتبوو. 21 چونكه لێت ترسام، له‌به‌رئه‌وه‌ی مرۆڤێكی توندیت، ئه‌وه‌ی داتنه‌ناوه ده‌یبه‌یت و ئه‌وه‌ی نه‌تچاندووه دروێنه‌ی ده‌كه‌یت. 22 ئه‌ویش پێی وت: ئه‌ی كۆیله‌ی به‌دكار، به زارت تاوانبارت ده‌كه‌م، كه ده‌تزانی كابرایه‌كی توندم، ئه‌وه‌ی دامنه‌ناوه ده‌یبه‌م و ئه‌وه‌ی نه‌مچاندووه دروێنه‌ی ده‌كه‌م. 23 بۆچی زیوه‌كه‌مت لای پاره‌گۆڕه‌وه‌كانت دانه‌نا، كاتێ ده‌هاتمه‌وه له‌گه‌ڵ قازانجه‌كه‌ی وه‌رمده‌گرته‌وه؟ 24 به ئاماده‌بووانی وت: میناكه‌ی لێ بستێننه‌وه و بیده‌نه ئه‌وه‌ی ده میناكه‌ی پێیه. 25 ئه‌وانیش پێیان وت: گه‌وره‌م، ده مینای هه‌یه! 26 پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی پێی ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نییه‌تی، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی هه‌شیه‌تی لێی ده‌سه‌نرێته‌وه. 27 دوژمنانیشم، ئه‌وانه‌ی نه‌یانده‌ویست پاشایه‌تییان بكه‌م، بیانهێننه ئێره و له‌به‌رچاوم سه‌ریان ببڕن”.
28 كاتێ ئه‌مه‌ی فه‌رموو، به‌ڕێكه‌وت و به‌ره‌و یروشلایم سه‌ركه‌وت. 29 كاتێ له بتپاگی و بتعه‌نیا نزیكبووه‌وه، بۆ ئه‌و كێوه‌ی كه كێوی زه‌یتوونی پێ ده‌ووترێت، دووان له قوتابییه‌كانی نارد، 30 فه‌رمووی: “بڕۆنه ئه‌و گونده‌ی به‌رامبه‌رتان، كه ده‌چنه نێوی، ده‌بینن جاشێک به‌ستراوه‌ته‌وه تا ئێستا كه‌س سواری نه‌بووه، بیكه‌نه‌وه و بیهێنن. 31 ئه‌گه‌ر یه‌كێک پرسی لێ‌كردن: بۆچی ده‌یكه‌نه‌وه؟ بڵێن: په‌روه‌ردگار پێویستی پێیه‌تی”. 32 جا په‌یامبه‌ره‌كان چوون و چۆنی پێ وتبوون ئاوایان بینییه‌وه. 33 كاتێ جاشه‌كه‌یان ده‌كرده‌وه، خاوه‌نه‌كانی پێیان وتن: “بۆچی جاشه‌كه ده‌كه‌نه‌وه؟” 34 وتیان: “په‌روه‌ردگار پێویستی پێیه‌تی”. 35 ئینجا بۆ ئیشۆعیان هێنا و كراسه‌كانیان خسته سه‌ر جاشه‌كه و ئیشۆعیان سواری كرد. 36 كاتێ به‌ڕێوه بوو، خه‌ڵک كراسه‌كانیان له‌سه‌ر ڕێگا ڕاده‌خست. 37 كاتێ له لێژاییه‌كه‌ی كێوی زه‌یتوون نزیكبووه‌وه، هه‌موو جه‌ماوه‌ری قوتابییه‌كان ده‌ستیان به شادی كرد و به ده‌نگی مه‌زن ستایشی خودایان كرد، بۆ هه‌موو ئه‌و په‌رجوانه‌ی بینییان، ده‌یانووت: 38 “پیرۆزه ئه‌و پاشایه‌ی به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه دێت! ئاشتی له ئاسمان و شكۆ له به‌رزایی!” 39 هه‌ندێک په‌ڕیشی نێو كۆمه‌ڵه‌كه، پێیان وت: “ڕابی، له قوتابییه‌كانت ڕاخوڕه!”. 40 وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “پێتان ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر ئه‌وانه بێده‌نگ بن، به‌رده‌كان هاوار ده‌كه‌ن!”.
41 كاتێ نزیک ده‌بووه‌وه و شاره‌كه‌ی بینی، بۆی گریا، 42 فه‌رمووی: “خۆزگه بتزانیبایه، ته‌نانه‌ت تۆش، له‌م ڕۆژه‌شتدا چ شتێک بۆ ئاشتییه! به‌ڵام ئێستا له‌به‌رچاوت شاراوه بووه. 43 چونكه ڕۆژانێكت به‌سه‌ر دێت، دوژمنانت سه‌نگه‌رت لێ ده‌گرن، ئابڵوقه‌ت ده‌ده‌ن و له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌ورت ده‌گرن. 44 خۆت و ڕۆڵه‌كانت له تۆدا زه‌وی ته‌خت ده‌كه‌ن. به‌ردت به‌سه‌ر به‌رده‌وه ناهێڵن، چونكه كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ت نه‌زانی”.
45 كاتێ چووه په‌رستگا، ده‌ستی به ده‌ركردنی فرۆشیاران كرد. 46 پێی فه‌رموون: “نووسراوه: {ماڵه‌كه‌م ماڵی نوێژه}، كه‌چی ئێوه كردووتانه به {ئه‌شكه‌وتی دزان!}”.
47 ڕۆژانه له په‌رستگا ئامۆژگاریی خه‌ڵكی ده‌كرد، كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانه‌كان و ڕابه‌رانی گه‌ل هه‌وڵیان ده‌دا له‌ناوی بده‌ن. 48 به‌ڵام هیچیان بۆ ئه‌نجامدانی نه‌ده‌دۆزییه‌وه، چونكه هه‌موو گه‌ل په‌یوه‌ستی بیستنی بوون.
Currently Selected:
لۆقا 19: PNTZS
Highlight
Share
Copy
Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧