Bible App logo
Search Icon

زەبوورەکان 76

76
زەبووری 76
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێری ژێدار. زەبوورێکی ئاساف. گۆرانییەک.
1لە یەهودا خودا ناسراوە،
لە ئیسرائیلدا ناوی گەورەیە!
2کەپری لە شالیمە#76‏:2 واتا (ئاشتی)، مەبەست لە شاری ئۆرشەلیمە (قودس).‏،
هەواری لە سییۆنە.
3لەوێ تیرە گڕدارەکان و
قەڵغان و شمشێر و جەنگەکانی تێکشکاند.#76‏:3 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 9، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏
4تۆ ڕەوشەنی،
لە چیای نێچیرەکان شکۆدارتری.
5قارەمانەکان ماڵیان بە تاڵان چوو،
دوایین خەوی خۆیان نوستن،
هیچ جەنگاوەرێک نەیتوانی دەست بکاتەوە.
6ئەی خودای یاقوب، بە سەرزەنشتی تۆ،
ئەسپ و سوار پێکەوە کەوتنە خەوێکی قووڵەوە!
7تۆ خۆت بەسامیت!
لە کاتی تووڕەییت، کێ لەبەردەمت ڕادەوەستێت؟
8لە ئاسمان حوکمت بیسترا،
زەوی ترسا و کپ بوو،
9بە هەستانی خودا بۆ دادوەری،
بۆ ڕزگارکردنی هەموو ستەملێکراوانی زەوی.
10بێگومان تووڕەیی مرۆڤ ستایشت دەکات،
خۆتت بە پاشماوەی تووڕەیی چەکدار کردووە.
11نەزر بۆ یەزدانی پەروەردگارتان بکەن و بەجێی بهێنن.
ئەی هەموو ئەوانەی لە دەوریدان،
دیاری پێشکەش بە سامناک بکەن.
12ئەوەی ڕۆحی میرەکان دەشکێنێت،
سامناکە بۆ پاشاکانی سەر زەوی.

Currently Selected:

زەبوورەکان 76: KSS

Highlight

Copy

Compare

Share

None

Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in