یوخه‌ننه‌ن 3
3
1 پیاوێک له په‌ڕیشییه‌كان هه‌بوو به ناوی نیقادیمۆس، ڕابهرێكی جووه‌كان بوو. 2 به شه‌و هاته لای ئیشۆع و پێی وت: “ڕابی، ده‌زانین تۆ ئامۆژگارێكی له‌لای خوداوه هاتوویت، چونكه كه‌س ناتوانێت ئه‌و نیشانانه بكات كه تۆ ده‌یكه‌یت، ئه‌گه‌ر خودای له‌گه‌ڵ نه‌بێت”. 3 ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “ڕه‌وا ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر یه‌كێک له ئاسمانه‌وه له‌دایک نه‌بێته‌وه، ناتوانێت پاشایه‌تیی خودا ببینێت”. 4 نیقادیمۆس پێی وت: “مرۆڤ كه پیر بێت چۆن ده‌توانێت له‌دایكبێت؟ خۆ دیسان ناتوانێت بچێته‌وه سكی دایكی و له‌دایكبێته‌وه؟” 5 ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “ڕه‌وا ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر یه‌كێک له ئاو و له ڕووح له‌دایک نه‌بێت، ناتوانێت بچێته نێو پاشایه‌تیی خودا. 6 له‌دایكبووی جه‌سته جه‌سته‌یه، له‌دایكبووی ڕووحیش ڕووحه. 7 سه‌رسام مه‌به كه پێم وتی: ده‌بێ له ئاسمانه‌وه له‌دایک ببنه‌وه. 8 با بۆ كوێی بووێت هه‌ڵده‌كات و گوێت له ده‌نگه‌كه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام نازانیت له‌كوێوه دێت و بۆ كوێ ده‌چێت. هه‌ر كه‌سێكیش له ڕووحه‌كه له‌دایكبووه ئاوایه”.
9 نیقادیمۆس وتی: “چۆن شتی وا ده‌بێت؟” 10 ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “تۆ ڕابیێكی ئیسڕائیلیت و ئه‌مانه‌ش نازانیت! 11 ڕه‌وا ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی ده‌یزانین ده‌یڵێین و ئه‌وه‌ی ده‌یبینین گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌ین، ئێوه‌ش گه‌واهیمان په‌سه‌ند ناكه‌ن. 12 باسی شته زه‌مینییه‌كانم بۆتان كرد و باوه‌ڕ ناهێنن، ئیتر چۆن باوه‌ڕ ده‌هێنن ئه‌گه‌ر باسی شته ئاسمانییه‌كانتان بۆ بكه‌م؟ 13 كه‌س سه‌رنه‌كه‌وتووه بۆ ئاسمان جگه له‌وه‌ی له ئاسمان دابه‌زیوه، ڕۆڵه‌ی مرۆڤ كه له ئاسماندایه.
14 وه‌ک مووشێ له بیاباندا ماره‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه، ئاواش ده‌بێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به‌رز بكرێته‌وه، 15 تاكو هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی پێ بهێنێت له‌ناونه‌چێت به‌ڵكو ژیانی جاویدانیی هه‌بێت. 16 چونكه خودا وه‌ها جیهانی خۆش‌ویست، ته‌نانه‌ت ڕۆڵه تاقانه‌كه‌ی به‌ختكرد، تاكو هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی پێ بهێنێت له‌ناونه‌چێت، به‌ڵكو ژیانی جاویدانیی هه‌بێت. 17 چونكه خودا ڕۆڵه‌ی نه‌نارده جیهان تاكو جیهان حوكم بدات، به‌ڵكو تاكو به‌هۆیه‌وه جیهان ڕزگار بكات. 18 ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ بهێنێت حوكم نادرێت، ئه‌وه‌ش كه باوه‌ڕ ناهێنێ ئه‌وا حوكم دراوه، چونكه باوه‌ڕی به ناوی ڕۆڵه تاقانه‌كه‌ی خودا نه‌هێناوه. 19 ئه‌مه‌ش حوكمه‌كه‌یه: ڕووناكییه‌كه هاته جیهان و خه‌ڵک تاریكییان له ڕووناكییه‌كه زیاتر خۆش‌ویست، چونكه كرده‌وه‌كانیان خراپ بوو. 20 چونكه هه‌ر كه‌سێک خراپه بكات ڕقی له ڕووناكییه‌كه‌یه و نایه‌ته لای ڕووناكییه‌كه، نه‌وه‌ک كرده‌وه‌كانی ئاشكرا بن. 21 به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی ڕه‌وا ده‌ڕوات، دێته لای ڕووناكییه‌كه، تاكو ده‌ربكه‌وێت كه كرده‌وه‌كانی له خوداوه كراون”.
22 دوای ئه‌مانه ئیشۆع و قوتابییه‌كانی هاتنه زه‌ویی ئیهوود، له‌وێ له‌گه‌ڵیان مایه‌وه و عه‌مادی ده‌كرد. 23 یوخه‌ننه‌نیش له عینیۆن نزیک شالم عه‌مادی ده‌كرد، چونكه له‌وێ ئاوی زۆر هه‌بوو، ئیتر ده‌هاتن و عه‌ماد ده‌كران. 24 چونكه هێشتا یوخه‌ننه‌ن نه‌خرابووه زیندانه‌وه.
25 ده‌رباره‌ی بێگه‌ردی، گفتوگۆیه‌ک كه‌وته نێوان قوتابییه‌كانی یوخه‌ننه‌ن و جووه‌كان. 26 هاتنه لای یوخه‌ننه‌ن و پێیان وت: “ڕابی، ئه‌وه‌ی له‌وبه‌ری یوردنه‌ن له‌گه‌ڵت بوو، ئه‌وه‌ی گه‌واهیت بۆی دا، ئه‌وه‌تا عه‌ماد ده‌كات و هه‌مووان دێنه لای”. 27 یوخه‌ننه‌ن وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “كه‌س ناتوانێت شتێک وه‌ربگرێت ئه‌گه‌ر له ئاسمانه‌وه پێی نه‌درابێت. 28 ئێوه خۆتان گه‌واهیم بۆ ده‌ده‌ن كه وتم: من مه‌سیح نیم، به‌ڵكو پێش ئه‌و نێردراوم. 29 بووک بۆ زاوایه، به‌ڵام هاوڕێی زاوا كه ڕاوه‌ستاوه و ده‌یبیستێت له‌به‌ر ده‌نگی زاوا زۆر دڵخۆش ده‌بێت. كه‌واته ئه‌م خۆشییه‌م هاته دی. 30 پێویسته ئه‌و زیاد بكات و منیش كه‌م. 31 ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه دێت له سه‌رووی هه‌مووانه. ئه‌وه‌ش له زه‌وییه ئه‌وه زه‌مینییه و وه‌كو كه‌سێكی زه‌مینی ده‌دوێت. ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌وه دێت له سه‌رووی هه‌مووانه و 32 گه‌واهیی ئه‌وه ده‌دات كه بینیویه‌تی و بیستوویه‌تی، كه‌سیش گه‌واهییه‌كه‌ی په‌سه‌ند ناكات. 33 ئه‌وه‌ی گه‌واهییه‌كه‌ی په‌سه‌ند ده‌كات، مۆری ده‌كات كه خودا ڕاسته. 34 چونكه ئه‌وه‌ی خودا ناردوویه‌تی به فه‌رمووده‌ی خودا ده‌دوێت، چونكه خودا بێ ئه‌ندازه ڕووح ده‌دات. 35 باوک ڕۆڵه‌ی خۆشده‌وێت و هه‌موو شتێكی داوه‌ته ده‌ستی. 36 ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به ڕۆڵه بهێنێت ژیانی جاویدانیی هه‌یه. ئه‌وه‌ش باوه‌ڕ به ڕۆڵه نه‌هێنێت ژیان نابینێت، به‌ڵكو تووڕه‌یی خودای له‌سه‌ر ده‌مێنێت”.
S'ha seleccionat:
یوخه‌ننه‌ن 3: PNTZS
Subratllat
Comparteix
Copia
Vols que els teus subratllats es desin a tots els teus dispositius? Registra't o inicia sessió
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧