لۆقا 16
16
1 هه‌روه‌ها به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “كابرایه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند سه‌ركارێكی هه‌بوو، سكاڵای به‌فیڕۆدانی ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ری پێ گه‌یشت. 2 بانگیكرد و پێی وت: ئه‌مه چییه له‌سه‌ر تۆ ده‌یبیستم؟ هه‌ژماردی سه‌ركارییه‌كه‌ت بده‌وه، چونكه ئیتر نا‌توانیت سه‌ركار بیت. 3 سه‌ركاره‌كه به خۆی وت: چی بكه‌م، چونكه گه‌وره‌كه‌م سه‌ركارییه‌كه‌م لێ ده‌سێنێته‌وه؟ ناتوانم هه‌ڵبكه‌نم و شه‌رمیش ده‌كه‌م سواڵ بكه‌م. 4 به‌ڵام ده‌زانم چی ده‌كه‌م، تاكو كاتێ له سه‌ركارییه‌كه لابردرام له ماڵه‌كانیان په‌سه‌ندم بكه‌ن. 5 جا هه‌ریه‌كه له قه‌رزاره‌كانی گه‌وره‌كه‌ی بانگ‌كرد. به یه‌كه‌میانی وت: چه‌ند قه‌رزاری گه‌وره‌كه‌میت؟ 6 وتی: سه‌د هیزه ڕۆن. ئه‌ویش پێی وت: پسووله‌كه‌ت وه‌ربگره و دانیشه، خێرا بنووسه په‌نجا. 7 به‌وی دیكه‌ی وت: تۆ چه‌ندت له‌سه‌ره؟ وتی: سه‌د ڕبه گه‌نم. پێی وت: پسووله‌كه‌ت وه‌ربگره و بنووسه هه‌شتا. 8 جا گه‌وره‌كه ستایشی سه‌ركاره ناپاكه‌كه‌ی كرد، چونكه ژیرانه ڕه‌فتاری كرد. چونكه كوڕانی ئه‌م ڕۆژگاره له نه‌وه‌ی خۆیان له كوڕانی ڕووناكی داناترن. 9 منیش پێتان ده‌ڵێم: به سامانی جیهانی دۆستی خۆتان دروست بكه‌ن، تاكو ئه‌گه‌ر نه‌ما، له كه‌پری جاویدانی په‌سه‌ندتان بكه‌ن. 10 ئه‌وه‌ی له كه‌م ده‌ستپاكه له زۆریش ده‌ستپاكه، ئه‌وه‌ی له كه‌م ناپاكه له زۆریش ناپاكه. 11 ئه‌گه‌ر له سامانی جیهانی ده‌ستپاک نه‌بن، كێ سامانی ڕه‌وای به ئێوه ده‌سپێرێت؟ 12 ئه‌گه‌ر له شتی خه‌ڵكی ده‌ستپاک نه‌بن، كێ شتی خۆتان ده‌داتێ؟ 13 ڕاژه‌وان ناتوانێت كۆیلایه‌تی دوو گه‌وره بكات، چونكه یان ڕقی له یه‌كێكیان ده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌ی دیكه‌ی خۆشده‌وێت، یان ده‌ست به یه‌كێكیانه‌وه ده‌گرێت و ئه‌وه‌ی دیكه پشتگوێ ده‌خات. ناتوانن ڕاژه‌وانی خودا و پاره بن”.
14 په‌ڕیشییه‌كانیش كه پاره‌یان خۆشده‌ویست، گوێیان له هه‌موو ئه‌مانه بوو، گاڵته‌یان پێكرد. 15 پێی فه‌رموون: “ئێوه له‌لای خه‌ڵكی خۆتان بێ‌تاوان ده‌كه‌ن، به‌ڵام خودا دڵتان ده‌ناسێت. ئه‌وه‌ی خه‌ڵک به پایه‌داری داده‌نێت، له‌به‌رده‌م خودا قێزه‌وه‌نه.
16 ته‌ورات و پێغه‌مبه‌ران تاكو یوخه‌ننه‌ن ڕاگه‌یه‌نرا، دواتر موژده‌ی پاشایه‌تی خودا ده‌درێت و هه‌موو كه‌سێک تێده‌كۆشێت بچێته ناوی. 17 به‌ڵام نه‌مانی زه‌وی و ئاسمان ئاسانتره له كه‌وتنی خاڵێكی ته‌ورات. 18 ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات و یه‌كێكی دیكه بهێنێت، داوێنپیسی ده‌كات. ئه‌وه‌ش كه ته‌ڵاقدراوی پیاوێک ده‌هێنێت داوێنپیسی ده‌كات.
19 پیاوێک ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، جلی ئه‌رخه‌وانی و كه‌تانی له‌به‌ر ده‌كرد و هه‌موو ڕۆژێكی به خۆشی ڕاده‌بوارد. 20 هه‌ژارێكیش ناوی له‌عازر بوو، له‌به‌رده‌رگاكه‌ی كه‌وتبوو، برین لێیدابوو، 21 په‌رۆش بوو له‌و به‌رماوه‌یه تێربێت كه له خوانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه ده‌كه‌وته خواره‌وه. ته‌نانه‌ت سه‌گیش ده‌هاتن برینه‌كانیان ده‌لێسته‌وه. 22 ئیتر هه‌ژاره‌كه مرد و فریشته بۆ باوه‌شی ئه‌وڕاهه‌م هه‌ڵیانگرت. ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ش مرد و نێژرا. 23 له دۆزه‌خدا سه‌ری هه‌ڵبڕی و ئازاری ده‌چێژێت، له دووره‌وه ئه‌وڕاهه‌می بینی و له‌عازری له باوه‌ش بوو. 24 هاواری كرد و وتی: باوكه، ئه‌وڕاهه‌م، به‌زه‌ییت پێم‌دا بێته‌وه، له‌عازر بنێره تاكو سه‌ری په‌نجه‌ی به ئاو ته‌ڕ بكات و زمانم فێنک بكاته‌وه، وا له‌نێو ئه‌م گڕه‌دا ئازار ده‌چێژم. 25 ئه‌وڕاهه‌م وتی: كوڕم، له‌بیرت بێت له ژیانتدا شته باشه‌كانی خۆت وه‌رگرت و لهعازریش نه‌هامه‌تیه‌كان. ئێستا وا لێره دڵنه‌وایی ده‌كرێت و تۆش ئازار ده‌چێژیت. 26 سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش، بۆشاییه‌كی گه‌وره له‌نێوان ئێمه و ئێوه‌دا قایم كراوه، تاكو ئه‌وانه‌ی بیانه‌وێ لێره‌وه بۆ لاتان بپه‌ڕنه‌وه نه‌توانن و كه‌سیش له‌وێوه بۆ لای ئێمه نه‌په‌ڕێته‌وه. 27 ئه‌ویش وتی: كه‌واته باوكه، لێت ده‌پاڕێمه‌وه بینێره ماڵی باوكم، 28 چونكه پێنج برام هه‌یه، تاكو گه‌واهییان بۆ بدات، نه‌وه‌ک ئه‌وانیش بۆ ئه‌م شوێنی ئازاردانه بێن. 29 به‌ڵام ئه‌وڕاهه‌م پێی وت: مووشێ و پێغه‌مبه‌رانیان هه‌یه، با گوێ له‌وان بگرن. 30 ئه‌ویش وتی: نه‌خێر باوكه ئه‌وڕاهه‌م، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر یه‌كێک له‌نێو مردووانه‌وه بچێته لایان، ئه‌وا تۆبه ده‌كه‌ن. 31 پێی وت: ئه‌گه‌ر گوێ له مووشێ و پێغه‌مبه‌ران نه‌گرن، ته‌نانه‌ت یه‌كێک له‌نێو مردووانیش هه‌ستێته‌وه، بڕوا ناكه‌ن”.
S'ha seleccionat:
لۆقا 16: PNTZS
Subratllat
Comparteix
Copia
Vols que els teus subratllats es desin a tots els teus dispositius? Registra't o inicia sessió
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧