لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یه‌كه‌م قۆرنتێ 10:1-17

یه‌كه‌م قۆرنتێ 10:1-17 PNTZS

برایان، به‌ ناوی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح لێتان ده‌پاڕێمه‌وه‌ كه‌ هه‌مووتان یه‌ك قسه‌ بن، دووبه‌ره‌كی له‌نێوانتاندا نه‌بێت، به‌ڵكو له‌ یه‌ك هزر و یه‌ك ڕا یه‌كگرتوو بن. برایانم، چونكه‌ ماڵی خلۆیی هه‌واڵیان دامێ ناكۆكی له‌نێوانتاندا هه‌یه‌. مه‌به‌ستم ئه‌مه‌یه‌: یه‌كێكتان ده‌ڵێت: “من هی پۆڵۆسم”، یه‌كێكی دیكه‌: “من هی ئه‌پۆلۆسم”، یان “من هی كیپه‌م”، یان “من هی مه‌سیحم”. ئایا مه‌سیح به‌ش كراوه‌؟ یان پۆڵۆس له‌ پێناوتاندا له‌خاچدراوه‌؟ یان به‌ ناوی پۆڵۆس عه‌مادكران؟ سوپاس بۆ خودا كه‌ستانم عه‌ماد نه‌كردووه‌، قیریسپۆس و گائیوس نه‌بێت، نه‌وه‌ك یه‌كێك بڵێت به‌ ناوی منه‌وه‌ عه‌مادكراوه‌. هه‌روه‌ها خێزانی ئیستیفانۆسم عه‌مادكردووه‌، جگه‌ له‌مانه‌ نازانم كه‌سی دیكه‌م عه‌مادكردبێت. چونكه‌ مه‌سیح نه‌یناردووم بۆ عه‌مادكردن، به‌ڵكو بۆ موژده‌دان، ئه‌مه‌ش نه‌ك به‌ قسه‌ی دانایی، نه‌وه‌ك هێزی خاچی مه‌سیح پووچه‌ڵ بێته‌وه‌.