یه‌كه‌م قۆرنتێ 1
1
1 پۆڵۆس، بانگكراو به په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح به خواستی خودا، هه‌روه‌ها سوستینسی برا، 2 بۆ وارگه‌ی خودا له قۆرنتێ، پارسا‌كان له ئیشۆعی مه‌سیحدا، بانگ‌كراون به پارسا‌كان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له هه‌موو شوێنێكدا به ناوی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح ده‌پاڕێنه‌وه، په‌وه‌ردگاری ئه‌وان و ئێمه‌ش: 3 به‌خشش و ئاشتی له خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگاره‌وه بۆ ئێوه.
4 سه‌باره‌ت به ئێوه هه‌میشه سوپاسی خودام ده‌كه‌م، بۆ ئه‌و به‌خششه‌ی خودا كه له ئیشۆعی مه‌سیحدا پێتان دراوه، 5 له‌ودا له هه‌موو شتێك ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، له هه‌موو قسه و زانینێک، 6 وه‌ك گه‌واهیی مه‌سیح له ئێوه‌دا جێگیر بوو، 7 ته‌نانه‌ت له هیچ به‌هره‌یه‌ك كه‌موكوڕیتان نییه، چاوه‌ڕوانی ئاشكراكردنی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیحن. 8 ئه‌وه‌ی تا پایان جێگیریتان ده‌كات، تاكو له ڕۆژی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیحدا بێ گله‌یی بن. 9 خودا سه‌رڕاسته، ئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه بۆ هاوبه‌شی كردنی ڕۆڵه‌كه‌ی بانگ‌كراون، ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.
10 برایان، به ناوی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح لێتان ده‌پاڕێمه‌وه كه هه‌مووتان یه‌ك قسه بن، دووبه‌ره‌كی له‌نێوانتاندا نه‌بێت، به‌ڵكو له یه‌ك هزر و یه‌ك ڕا یه‌كگرتوو بن. 11 برایانم، چونكه ماڵی خلۆیی هه‌واڵیان دامێ ناكۆكی له‌نێوانتاندا هه‌یه. 12 مه‌به‌ستم ئه‌مه‌یه: یه‌كێكتان ده‌ڵێت: “من هی پۆڵۆسم”، یه‌كێكی دیكه: “من هی ئه‌پۆلۆسم”، یان “من هی كیپه‌م”، یان “من هی مه‌سیحم”. 13 ئایا مه‌سیح به‌ش كراوه؟ یان پۆڵۆس له پێناوتاندا له‌خاچدراوه؟ یان به ناوی پۆڵۆس عه‌مادكران؟ 14 سوپاس بۆ خودا كه‌ستانم عه‌ماد نه‌كردووه، قیریسپۆس و گائیوس نه‌بێت، 15 نه‌وه‌ك یه‌كێك بڵێت به ناوی منه‌وه عه‌مادكراوه. 16 هه‌روه‌ها خێزانی ئیستیفانۆسم عه‌مادكردووه، جگه له‌مانه نازانم كه‌سی دیكه‌م عه‌مادكردبێت. 17 چونكه مه‌سیح نه‌یناردووم بۆ عه‌مادكردن، به‌ڵكو بۆ موژده‌دان، ئه‌مه‌ش نه‌ك به قسه‌ی دانایی، نه‌وه‌ك هێزی خاچی مه‌سیح پووچه‌ڵ بێته‌وه. 18 چونكه وشه‌ی خاچ لای له‌ناوچووان گێلایه‌تییه، به‌ڵام لای ئێمه‌ی ڕزگاربووان هێزی خودایه. 19 چونكه نووسراوه: {دانایی داناكان له‌ناوده‌به‌م، تێگه‌یشتنی تێگه‌یشتووان ڕه‌ت ده‌كه‌مه‌وه}. 20 كوا دانا؟ كوا ته‌وراتزان؟ كوا كه‌سی به ده‌م وزاری ئه‌م ڕۆژگاره؟ ئایا خودا دانایی ئه‌م جیهانه‌ی نه‌كردۆ‌ته گێلایه‌تی؟ 21 چونكه كه جیهان له دانایی خودادا خودایان به دانایی نه‌ناسی، خودا پێی خۆش‌بوو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه به گێلایه‌تی په‌یامی ڕاگه‌یێندراو ڕزگاریان بكات. 22 چونكه جوو داوای په‌رجو ده‌كه‌ن و یۆنانی هه‌وڵی دانایی ده‌ده‌ن، 23 به‌ڵام ئێمه مه‌سیحی له‌خاچدراو ڕاده‌گه‌یه‌نین، بۆ جوو كۆسپه و بۆ یۆنانیه‌كان گێلایه‌تییه! 24 به‌ڵام بۆ بانگكراوان، جوو و یۆنانی، مه‌سیح هێزی خودا و دانایی خودایه. 25 چونكه گێلایه‌تی خودا له مرۆڤ داناتره! لاوازی خودا له مرۆڤ به‌هێزتره!
26 جا برایان، بڕواننه بانگكردنه‌كه‌تان، به‌گوێره‌ی جه‌سته زۆرتان دانا نه‌بوون، زۆرتان توانادار نه‌بوون، زۆرتان ماقوڵ نه‌بوون. 27 به‌ڵكو خودا گێله‌كانی جیهانی هه‌ڵبژارد تاكو داناكان شه‌رمه‌زار بكات، خودا لاوازه‌كانی جیهانی هه‌ڵبژارد تاكو به‌هێزه‌كان شه‌رمه‌زار بكات. 28 خودا پایه‌نزمه‌كانی جیهان و ڕق لێبوه و نه‌بووه‌كانی هه‌ڵبژارد، بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه هه‌بووه‌كان، 29 تاكو هیچ جه‌سته‌دارێك له‌به‌رده‌می شانازی نه‌كات. 30 به‌ڵام ئێوه به‌هۆی ئه‌و له ئیشۆعی مه‌سیحدان، ئه‌وه‌ی له خوداوه بۆمان بووه دانایی و بێتاوانی و پارساكردن و قوربانی. 31 تاكو وه‌ك نووسراوه: {ئه‌وه‌ی شانازی ده‌كات، با شانازی به په‌روه‌ردگار بكات}.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
یه‌كه‌م قۆرنتێ 1: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧