لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یه‌كه‌م قۆرنتێ 1:10-11

یه‌كه‌م قۆرنتێ 1:10-11 PNTZS

برایان، نامه‌وێ نه‌زانن كه‌وا باوباپیرانمان هه‌موو له‌ ژێر هه‌وردا بوون و هه‌مووشیان ده‌ریایان بڕی. جا هه‌موویان له‌ هه‌ور و له‌ ده‌ریادا بۆ مووشێ عه‌مادكران، هه‌مووشیان هه‌مان خواردنی ڕووحییانه‌یان خوارد. هه‌موویان هه‌مان خواردنه‌وه‌ی ڕووحییانه‌یان خوارده‌وه‌، چونكه‌ له‌و تاشه‌به‌رده‌ ڕووحییه‌یان ده‌خوارده‌وه‌ كه‌ دوایان كه‌وتبوو، ئه‌و تاشه‌به‌رده‌ش مه‌سیح بوو. به‌ڵام خودا له‌ زۆربه‌یان ڕازی نه‌بوو، ئه‌وه‌بوو ته‌رمه‌كانیان له‌ بیابان په‌رشوبڵاو بووه‌وه‌. ئه‌م شتانه‌ی ڕوویدا په‌ندن بۆمان، تاكو ئاره‌زووی خراپه‌ نه‌كه‌ین، وه‌ك ئه‌وان ئاره‌زوویان كرد. بتپه‌رست مه‌بن وه‌ك هه‌ندێكیان، وه‌كو نووسراوه‌: {گه‌ل بۆ خواردن و خواردنه‌وه‌ دانیشتن، پاشان بۆ ڕابواردن هه‌ستانه‌وه‌} . با داوێنپیسی نه‌كه‌ین وه‌ك هه‌ندێكیان داوێنپیسییان كرد و له‌ ڕۆژێكدا بیست و سێ هه‌زاریان كه‌وت. با مه‌سیح تاقی نه‌كه‌ینه‌وه‌، وه‌ك هه‌ندێكیان تاقییان كرده‌وه‌ و مار له‌ناوی بردن. بۆڵه‌بۆڵ مه‌كه‌ن وه‌ك هه‌ندێكیان بۆڵه‌بۆڵیان كرد و له‌ناوبه‌ر له‌ناویبردن. جا ئه‌م شتانه‌یان وه‌ك په‌ند به‌سه‌رهات، بۆ ئاگاداری ئێمه‌ش نووسراوه‌، كه‌ پایانی ڕۆژگار بۆمان هاتووه‌.