یه‌كه‌م قۆرنتێ 10
10
1 برایان، نامه‌وێ نه‌زانن كه‌وا باوباپیرانمان هه‌موو له ژێر هه‌وردا بوون و هه‌مووشیان ده‌ریایان بڕی. 2 جا هه‌موویان له هه‌ور و له ده‌ریادا بۆ مووشێ عه‌مادكران، 3 هه‌مووشیان هه‌مان خواردنی ڕووحییانه‌یان خوارد. 4 هه‌موویان هه‌مان خواردنه‌وه‌ی ڕووحییانه‌یان خوارده‌وه، چونكه له‌و تاشه‌به‌رده ڕووحییه‌یان ده‌خوارده‌وه كه دوایان كه‌وتبوو، ئه‌و تاشه‌به‌رده‌ش مه‌سیح بوو. 5 به‌ڵام خودا له زۆربه‌یان ڕازی نه‌بوو، ئه‌وه‌بوو ته‌رمه‌كانیان له بیابان په‌رشوبڵاو بووه‌وه. 6 ئه‌م شتانه‌ی ڕوویدا په‌ندن بۆمان، تاكو ئاره‌زووی خراپه نه‌كه‌ین، وه‌ك ئه‌وان ئاره‌زوویان كرد. 7 بتپه‌رست مه‌بن وه‌ك هه‌ندێكیان، وه‌كو نووسراوه: {گه‌ل بۆ خواردن و خواردنه‌وه دانیشتن، پاشان بۆ ڕابواردن هه‌ستانه‌وه}. 8 با داوێنپیسی نه‌كه‌ین وه‌ك هه‌ندێكیان داوێنپیسییان كرد و له ڕۆژێكدا بیست و سێ هه‌زاریان كه‌وت. 9 با مه‌سیح تاقی نه‌كه‌ینه‌وه، وه‌ك هه‌ندێكیان تاقییان كرده‌وه و مار له‌ناوی بردن. 10 بۆڵه‌بۆڵ مه‌كه‌ن وه‌ك هه‌ندێكیان بۆڵه‌بۆڵیان كرد و له‌ناوبه‌ر له‌ناویبردن. 11 جا ئه‌م شتانه‌یان وه‌ك په‌ند به‌سه‌رهات، بۆ ئاگاداری ئێمه‌ش نووسراوه، كه پایانی ڕۆژگار بۆمان هاتووه. 12 كه‌واته ئه‌وه‌ی واده‌زانێت ڕاوه‌ستاوه، با وریابێت نه‌كه‌وێت. 13 تاقیكردنه‌وه‌تان تووش نه‌بووه مرۆڤانه نه‌بێت، به‌ڵام خودا سه‌ڕراسته، كه نایه‌ڵێت زیاتر له توانای خۆتان تاقی بكرێنه‌وه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ تاقیكردنه‌وه ده‌ربازبوونتان بۆ داده‌نێت، تاكو بتوانن به‌رگه بگرن. 14 بۆیه خۆشه‌ویستانم، له بتپه‌رستی هه‌ڵبێن.
15 وه‌ك بۆ دانایان بێت ده‌دوێم: ئێوه حوكم بده‌ن له‌وه‌ی ده‌یڵێم: 16 ئایا ئه‌و جامه‌ی داڕشته‌ی له پێناوی داڕشتی خودا ده‌كه‌ین، به‌شداری نییه له خوێنی مه‌سیح؟ ئه‌و نانه‌ی له‌تیده‌كه‌ین، به‌شداری نییه له له‌شی مه‌سیح؟ 17 له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌ك نان هه‌یه، ئێمه كه زۆرین، یه‌ك له‌شین، چونكه هه‌موومان به‌شداری له یه‌ك ناندا ده‌كه‌ین. 18 بڕواننه ئیسڕائیل كه به‌گوێره‌ی جه‌سته‌یه: ئایا ئه‌وانه‌ی قوربانی ده‌خۆن له قوربانگادا هاوبه‌ش نین؟ 19 جا چی ده‌ڵێم؟ ئایا ئه‌وه‌ی بۆ بت سه‌ربڕاوه شتێكه، یان بته‌كه شتێكه؟ 20 نه‌خێر به‌ڵكو ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كان سه‌ری ده‌بڕن، بۆ شه‌یتانه‌كان سه‌ری ده‌بڕن، نه‌ك بۆ خودا. جا نامه‌وێت له‌گه‌ڵ شه‌یتانه‌كان هاوبه‌ش بن. 21 ناتوانن جامی په‌روه‌ردگار و جامی شه‌یتانه‌كان بخۆنه‌وه. ناتوانن به‌شداری خوانی په‌روه‌ردگار و خوانی شه‌یتانه‌كان بكه‌ن. 22 یاخود ئیره‌یی په‌روه‌ردگار هه‌ڵده‌ستێنین؟ ئایا ئێمه له‌و به‌هێزترین؟
23 ئێوه ده‌ڵێن: “هه‌موو شتێك دروسته”، به‌ڵام هه‌موو شتێك سوودبه‌خش نییه. “هه‌موو شتێك دروسته”، به‌ڵام هه‌موو شتێك بنیادنه‌ر نییه. 24 كه‌س داوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌كات، به‌ڵكو شتی خه‌ڵک. 25 ئه‌و گۆشته‌ی له بازاڕ ده‌فرۆشرێت بیخۆن، ئه‌وه‌نده لێی مه‌كۆڵنه‌وه، به‌بێ لێپرسینه‌وه‌ی ویژدان. 26 چونكه {زه‌وی و هه‌رچی تێدایه هی په‌روه‌ردگاره}. 27 ئه‌گه‌ر بێباوه‌ڕێك داوه‌تتان بكات و ئێوه‌ش ویستتان بڕۆن، جا هه‌رچییه‌كتان له‌پێش دانرا بیخۆن، بێ لێكۆڵینه‌وه، له‌به‌ر ویژدان. 28 به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك پێی وتن: “ئه‌مه كراوه‌ته قوربانیی بت” مه‌یخۆن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێی وتن و له‌به‌ر ویژدان، چونكه {زه‌وی و هه‌رچی تێدایه هی په‌روه‌ردگاره}. 29 ده‌ڵێم “ویژدان”، هی تۆ نا، به‌ڵكو هی ئه‌وی دیكه. جا بۆچی سه‌ربه‌ستیم له‌لایه‌ن ویژدانێكی دیكه‌وه حوكم بدرێت؟ 30 ئه‌گه‌ر به سوپاسكردنه‌وه بخۆم، ئیتر بۆچی تاوانبار ده‌كرێم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سوپاسی خودای له‌سه‌ر ده‌كه‌م؟ 31 بۆیه ئه‌گه‌ر خواردتان یان خواردتانه‌وه یان هه‌ر شتێكتان كرد، هه‌موو شتێك بۆ شكۆی خودا بكه‌ن. 32 بۆ جوو و یۆنانی و وارگه‌ی خودا مه‌بنه كۆسپ 33 وه‌ك منیش له هه‌موو شتێك هه‌مووان ڕازی ده‌كه‌م، به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆمدا ناگه‌ڕێم، به‌ڵكو هی زۆر كه‌س، تاكو ڕزگاریان ببێت.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
یه‌كه‌م قۆرنتێ 10: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧