یه‌كه‌م قۆرنتێ 11
11
1 لاسایی من بكه‌نه‌وه وه‌ك منیش هی مه‌سیح.
2 جا ستایشتان ده‌كه‌م كه له هه‌موو شتێك‌دا یادم ده‌كه‌ن و ئه‌و ئامۆژگارییه‌كان ده‌پارێزن وه‌ك ڕاده‌ستم كردوون. 3 به‌ڵام ده‌مه‌وێت بزانن كه سه‌ری هه‌موو پیاوێك مه‌سیحه و سه‌ری ژن پیاوه و سه‌ری مه‌سیحیش خودایه. 4 هه‌ر پیاوێك به‌سه‌ری داپۆشراو نوێژ یان پێشبینی بكات، ئه‌وا سه‌ری خۆی شۆڕ ده‌كات. 5 هه‌ر ژنێكیش به‌سه‌ر دانه‌پۆشراوی نوێژ یان پێشبینی بكات، ئه‌وا سه‌ری خۆی شۆڕ ده‌كات، چونكه ئه‌و و سه‌رتاشراو هه‌مان شتن و یه‌كن. 6 چونكه ئه‌گه‌ر ژن سه‌ری دانه‌پۆشێت، با قژی ببڕێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ ژن شوره‌یی بوو قژی ببڕێت یاخود بتاشێت، با داپۆشراو بێت. 7 كه‌واته پیاو نابێت سه‌ری داپۆشێت، كه وێنه و شكۆی خودایه. به‌ڵام ژن شكۆی پیاوه. 8 چونكه پیاو له ژن نه‌هاتووه، به‌ڵكو ژن له پیاوه. 9 پیاویش له پێناوی ژن ئافریده نه‌بووه، به‌ڵكو ژن له پێناوی پیاو. 10 له‌به‌رئه‌مه و له‌به‌ر فریشته‌كان، پێویسته ژن نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر سه‌ریه‌وه هه‌بێت. 11 له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له په‌روه‌ردگاردا ژن سه‌باره‌ت به پیاو سه‌ربه‌خۆ نییه و پیاویش سه‌باره‌ت به ژن سه‌ربه‌خۆ نییه. 12 چونكه وه‌ك ژن له پیاوه، ئاواش پیاو به‌هۆی ژن له‌دایك ده‌بێت، به‌ڵام هه‌موو شتێك له خوداوه‌یه. 13 به خۆتان حوكم بده‌ن: ئایا شیاوه ژن به‌سه‌ر دانه‌پۆشراوی نوێژ بۆ خودا بكات؟ 14 یان سروشت خۆی فێرتان ناكات كه‌وا شه‌رمه‌زارییه بۆ پیاو قژی درێژ بكات، 15 به‌ڵام بۆ ژن شكۆمه‌ندییه ئه‌گه‌ر قژی درێژ بكات؟ چونكه له جیاتی پۆشه‌ر قژی دراوه‌تێ. 16 به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك حه‌زی له ناكۆكییه، ئێمه نه‌ریتی دیكه‌مان نییه و وارگه‌كانی خودا‌ش نییانه.
17 به‌م ڕاسپارده‌یه ستایشتان ناكه‌م، چونكه كۆبوونه‌وه‌كانتان زیانی له سوود زیاتره. 18 چونكه یه‌كه‌مجار، كاتێ له وارگه‌دا كۆده‌بنه‌وه، ده‌بیستم دووبه‌ره‌كی له‌نێوانتاندا هه‌یه و تا ڕاده‌یه‌كیش باوه‌ڕ ده‌كه‌م. 19 چونكه ده‌بێت دووبه‌ره‌كیتان له‌نێواندا هه‌بێت، تاكو له‌نێوانتاندا سه‌لمێندراوانی خودا ده‌ربكه‌ون. 20 بۆیه كاتێ كۆده‌بنه‌وه، بۆ خواردنی شێوی په‌روه‌ردگار نییه. 21 چونكه هه‌ریه‌كه زوو شێوی خۆی له خواردندا ده‌بات، جا یه‌كێك برسی ده‌بێت، ئه‌وی دیكه سه‌رخۆش ده‌بێت. 22 ماڵتان نییه تیایدا بخۆن و بخۆنه‌وه؟ یاخود وارگه‌ی خودا سووك ده‌كه‌ن و ئه‌وانه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن كه نییانه؟ چیتان پێ بڵێم؟ ئایا له‌سه‌ر ئه‌مه ستایشتان بكه‌م؟ بێگومان نه‌خێر! 23 چونكه ئه‌وه‌ی به ئێوه‌م دا له په‌روه‌ردگارم وه‌رگرتووه: ئیشۆعی په‌روه‌ردگار له‌و شه‌وه‌ی تیایدا ڕاده‌ست كرا، نانێكی هه‌ڵگرت، 24 سوپاسی كرد و له‌تیكرد، فه‌رمووی: “بگرن بخۆن ئه‌مه له‌شی منه كه له پێناوی ئێوه شكاوه. ئه‌مه بكه‌ن بۆ یاده‌وه‌ریم”. 25 هه‌روه‌ها جامه‌كه‌ش دوای نانخواردن، فه‌رمووی: “ئه‌م جامه په‌یمانی نوێیه به خوێنی من. هه‌ر جارێك ده‌یخۆنه‌وه، ئه‌مه بكه‌ن بۆ یاده‌وه‌ریم”. 26 جا هه‌ر كاتێ له‌م نانه‌تان خوارد و له‌م جامه‌تان خوارده‌وه، ئه‌وا مردنی په‌روه‌ردگار ڕاده‌گه‌یێنن، تاكو دێته‌وه. 27 كه‌واته ئه‌وه‌ی به شێوازێكی ناشایسته نانه‌كه بخوات یان جامی په‌روه‌ردگار بخواته‌وه، ئه‌وا له له‌ش و خوێنی په‌روه‌ردگار تاوانباره. 28 به‌ڵام با مرۆڤ خۆی بكۆڵێته‌وه، ئینجا له نانه‌كه بخوات و له جامه‌كه بخواته‌وه. 29 چونكه ئه‌وه‌ی بخوات و بخواته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ڕێز له له‌شی مه‌سیح بگرێت، ئه‌وا بۆ خۆی حوكم ده‌خوات و ده‌خواته‌وه. 30 له‌به‌ر ئه‌مه‌یه زۆر نه‌خۆش و لاوازتان تێدایه، زۆریش نووستوون. 31 چونكه ئه‌گه‌ر خۆمان حوكم بدایه، ئه‌وا حوكم نه‌ده‌دراین. 32 به‌ڵام كه په‌روه‌ردگار حوكممان بدات، ئه‌وا ته‌مبێ ده‌كرێین، تاكو له‌گه‌ڵ جیهاندا تاوانبار نه‌كرێین. 33 كه‌واته برایانم، كاتێ بۆ خواردن كۆده‌بنه‌وه، چاوه‌ڕێی یه‌كتری بكه‌ن. 34 ئه‌گه‌ر یه‌كێك برسی بوو با له ماڵه‌وه بخوات، نه‌وه‌ك بۆ حوكمدان كۆببنه‌وه. كاتێ هاتم، شته‌كانی دیكه‌ش ڕێك ده‌خه‌مه‌وه.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
یه‌كه‌م قۆرنتێ 11: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapistaging.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧