لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یه‌كه‌م قۆرنتێ 23:10-33

یه‌كه‌م قۆرنتێ 23:10-33 PNTZS

ئێوه‌ ده‌ڵێن: “هه‌موو شتێك دروسته‌”، به‌ڵام هه‌موو شتێك سوودبه‌خش نییه‌. “هه‌موو شتێك دروسته‌”، به‌ڵام هه‌موو شتێك بنیادنه‌ر نییه‌. كه‌س داوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌كات، به‌ڵكو شتی خه‌ڵک. ئه‌و گۆشته‌ی له‌ بازاڕ ده‌فرۆشرێت بیخۆن، ئه‌وه‌نده‌ لێی مه‌كۆڵنه‌وه‌، به‌بێ لێپرسینه‌وه‌ی ویژدان. چونكه‌ {زه‌وی و هه‌رچی تێدایه‌ هی په‌روه‌ردگاره‌} . ئه‌گه‌ر بێباوه‌ڕێك داوه‌تتان بكات و ئێوه‌ش ویستتان بڕۆن، جا هه‌رچییه‌كتان له‌پێش دانرا بیخۆن، بێ لێكۆڵینه‌وه‌، له‌به‌ر ویژدان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك پێی وتن: “ئه‌مه‌ كراوه‌ته‌ قوربانیی بت” مه‌یخۆن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێی وتن و له‌به‌ر ویژدان، چونكه‌ {زه‌وی و هه‌رچی تێدایه‌ هی په‌روه‌ردگاره‌} . ده‌ڵێم “ویژدان”، هی تۆ نا، به‌ڵكو هی ئه‌وی دیكه‌. جا بۆچی سه‌ربه‌ستیم له‌لایه‌ن ویژدانێكی دیكه‌وه‌ حوكم بدرێت؟ ئه‌گه‌ر به‌ سوپاسكردنه‌وه‌ بخۆم، ئیتر بۆچی تاوانبار ده‌كرێم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سوپاسی خودای له‌سه‌ر ده‌كه‌م؟ بۆیه‌ ئه‌گه‌ر خواردتان یان خواردتانه‌وه‌ یان هه‌ر شتێكتان كرد، هه‌موو شتێك بۆ شكۆی خودا بكه‌ن. بۆ جوو و یۆنانی و وارگه‌ی خودا مه‌بنه‌ كۆسپ وه‌ك منیش له‌ هه‌موو شتێك هه‌مووان ڕازی ده‌كه‌م، به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆمدا ناگه‌ڕێم، به‌ڵكو هی زۆر كه‌س، تاكو ڕزگاریان ببێت.