برایان، له بیركردنه‌وه‌دا منداڵ مه‌بن. له خراپه‌دا وه‌ك منداڵ بن، به‌ڵام له بیركردنه‌وه‌دا پێگه‌یشتوو بن. له ته‌وراتدا نووسراوه: {په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ، به زمانی بێگانه‌كان و به لێوی نامۆكان قسه له‌گه‌ڵ ئه‌م گه‌له ده‌كه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش گوێم لێ ناگرن} . كه‌واته زمانه‌كان په‌رجوون، نه‌ك بۆ باوه‌ڕداران، به‌ڵكو بۆ بێباوه‌ڕان، به‌ڵام پێشبینی بۆ بێباوه‌ڕان نییه، به‌ڵكو بۆ باوه‌ڕدارانه. بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌موو وارگه له یه‌ك شوێن كۆبوونه‌وه و هه‌موو به زمانه‌كان بدوێن، هه‌ر نه‌زانێك یان بێباوه‌ڕێك بێته ژووره‌وه، ئایا ناڵێت كه ئێوه وڕێنه ده‌كه‌ن؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌موو پێشبینی بكه‌ن و یه‌كێكی بێباوه‌ڕ یاخود نه‌زان بێته ژووره‌وه، له ئاماده‌گی هه‌مووانه‌وه ویژدانی سه‌رزه‌نشتی ده‌كات، له‌لایه‌ن هه‌مووانه‌وه حوكم ده‌درێت، به‌مشێوه نهێنییه‌كانی دڵی ئاشكرا ده‌بێت، به‌سه‌ر ڕوویدا ده‌كه‌وێت و كڕنۆش بۆخودا ده‌بات، ڕاده‌گه‌یه‌نی: به ڕه‌وا خودا له‌نێوتاندایه!
یه‌كه‌م قۆرنتێ 14 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م قۆرنتێ 14
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م قۆرنتێ 20:14-25
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان