یەکەم کۆرنسۆس 20:14-25
یەکەم کۆرنسۆس 20:14-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
برایان، له بیركردنه‌وه‌دا منداڵ مه‌بن. له خراپه‌دا وه‌ك منداڵ بن، به‌ڵام له بیركردنه‌وه‌دا پێگه‌یشتوو بن. له ته‌وراتدا نووسراوه: {په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ، به زمانی بێگانه‌كان و به لێوی نامۆكان قسه له‌گه‌ڵ ئه‌م گه‌له ده‌كه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش گوێم لێ ناگرن} . كه‌واته زمانه‌كان په‌رجوون، نه‌ك بۆ باوه‌ڕداران، به‌ڵكو بۆ بێباوه‌ڕان، به‌ڵام پێشبینی بۆ بێباوه‌ڕان نییه، به‌ڵكو بۆ باوه‌ڕدارانه. بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌موو وارگه له یه‌ك شوێن كۆبوونه‌وه و هه‌موو به زمانه‌كان بدوێن، هه‌ر نه‌زانێك یان بێباوه‌ڕێك بێته ژووره‌وه، ئایا ناڵێت كه ئێوه وڕێنه ده‌كه‌ن؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌موو پێشبینی بكه‌ن و یه‌كێكی بێباوه‌ڕ یاخود نه‌زان بێته ژووره‌وه، له ئاماده‌گی هه‌مووانه‌وه ویژدانی سه‌رزه‌نشتی ده‌كات، له‌لایه‌ن هه‌مووانه‌وه حوكم ده‌درێت، به‌مشێوه نهێنییه‌كانی دڵی ئاشكرا ده‌بێت، به‌سه‌ر ڕوویدا ده‌كه‌وێت و كڕنۆش بۆخودا ده‌بات، ڕاده‌گه‌یه‌نی: به ڕه‌وا خودا له‌نێوتاندایه!
یەکەم کۆرنسۆس 20:14-25 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
خوشکان، برایان، لە بیرکردنەوەدا منداڵ مەبن. لە خراپەدا وەک منداڵ بێبەری بن، بەڵام لە بیرکردنەوەدا پێگەیشتوو بن. لە تەوراتدا نووسراوە: «یەزدان دەفەرموێ، «﴿بە زمانی بێگانەکان و بە لێوی نامۆکان قسە بۆ ئەم گەلە دەکەم، لەگەڵ ئەوەش گوێم لێ ناگرن.﴾» کەواتە زمانەکان نیشانەن، نەک بۆ باوەڕداران، بەڵکو بۆ بێباوەڕان، بەڵام ڕاگەیاندنی پەیامی خودا بۆ بێباوەڕان نییە، بەڵکو بۆ باوەڕدارانە. بۆیە ئەگەر کڵێسا هەموو بەیەکەوە کۆبوونەوە و هەموو بە زمانەکان بدوێن، هەرکەسێکی ناشارەزا یان بێباوەڕێک بێتە ژوورەوە، ئایا ناڵێت کە ئێوە وڕێنە دەکەن؟ بەڵام ئەگەر هەموو پەیامی خودا ڕابگەیەنن و یەکێکی بێباوەڕ یاخود کەسێکی ناشارەزا بێتە ژوورەوە، لەبەردەم هەمووان ویژدانی تاوانباری دەکات، لەلایەن هەمووانەوە حوکم دەدرێت، نهێنییەکانی دڵی ئاشکرا دەبێت، کڕنۆش دەبات و خودا دەپەرستێت، ڕایدەگەیەنێت: «بەڕاستی خودا لەنێوتاندایە!»