له‌وانه‌یه یه‌كێك بڵێت: “مردووان چۆن هه‌ڵده‌ستێندرێنه‌وه؟ به چ جۆره له‌شێك دێن؟” ئه‌ی گێل! ئه‌وه‌ی ده‌یچێنیت زیندوو نابێته‌وه ئه‌گه‌ر نه‌مرێت. ئه‌وه‌ی ده‌یچێنیت ئه‌و له‌شه نییه كه‌وا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵكو ته‌نها ده‌نكێكه، له‌وانه‌یه گه‌نمه یاخود هه‌ر تۆوێكی دیكه. به‌ڵام خودا ئه‌و له‌شه‌ی ده‌داتێ كه خۆی ده‌یه‌وێ، هه‌ر جۆره تۆوێك له‌شێكی تایبه‌تی داوه‌تێ. هه‌موو جه‌سته‌یه‌ك یه‌ك شێوه‌ی نییه، به‌ڵكو مرۆڤ جه‌سته‌یه‌كی هه‌یه، ئاژه‌ڵ جه‌سته‌یه‌كی دیكه، ماسی جه‌سته‌یه‌ك و باڵنده جه‌سته‌یه‌كی دیكه. جه‌سته‌ی ئاسمانی هه‌یه و جه‌سته‌ی زه‌ویش هه‌یه، به‌ڵام شكۆ ئاسمانییه‌كان شتێكه و شكۆی زه‌ویش شتێكی دیكه‌یه. شكۆی خۆر شتێكه و شكۆی مانگ شتێكه، شكۆی ئه‌ستێره‌ش شتێكی دیكه‌یه، ئه‌ستێره‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره شكۆی جیاوازی خۆیان هه‌یه. به‌م جۆره‌ش هه‌ستانه‌وه‌ی مردووانیش: له له‌ناوچوون ده‌چێندرێت، له له‌ناونه‌چوون هه‌ڵده‌ستێندرێته‌وه. له سووكایه‌تی ده‌چێندرێت، له شكۆمه‌ندی هه‌ڵده‌ستێندرێته‌وه. له لاوازی ده‌چێندرێت، له هێز هه‌ڵده‌ستێندرێته‌وه. به له‌شی ئاژه‌ڵی ده‌چێندرێت، به له‌شی ڕووحی هه‌ڵده‌ستێندرێته‌وه. له‌شی ئاژه‌ڵی هه‌یه و له‌شی ڕووحیش هه‌یه. ئاواش نووسراوه: {ئاده‌م مرۆڤی یه‌كه‌مین بووه گیانێكی زیندوو. به‌ڵام دوا ئاده‌م، ڕووحێكی ژیانبه‌خشه} . به‌ڵام ڕووحییه‌كه ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م نییه، به‌ڵكو له‌شی ئاژه‌ڵیه و ئه‌وه‌ی دواتر ڕووحییه. مرۆڤی یه‌كه‌م له گڵ زه‌وی بوو، مرۆڤی دووه‌م له ئاسمانه‌وه‌یه. وه‌ك ئه‌وه‌ی له گڵ بوو، ئه‌وانه‌ش له گڵن. ئه‌وه‌ش له ئاسمانه‌وه‌یه، ئاسمانییه‌كان به‌م جۆره ده‌بن. وه‌ك چۆن ئه‌و وێنه‌یه‌مان وه‌رگرتووه كه له گڵ بوو، به هه‌مان شێوه وێنه‌ی ئاسمانی وه‌رده‌گرین. برایان، ئه‌مه‌تان پێ ده‌ڵێم: گۆشت و خوێن ناتوانێت ببێته میراتگری پاشایه‌تیی خودا، هه‌روه‌ها له‌ناوچوو نابێته میراتگری له‌ناونه‌چوو. ئه‌وه‌تا نهێنییه‌كتان پێ ده‌ڵێم: هه‌موومان ناخه‌وین، به‌ڵكو هه‌موومان ده‌گۆڕێین، له ساتێك‌دا له چاوتروكانێک، له دوا كه‌ڕه‌نادا. چونكه كه‌ڕه‌نا ده‌نگ ده‌داته‌وه، مردووانی له‌ناونه‌چووش هه‌ڵده‌ستێنه‌وه، ئێمه‌ش ده‌گۆڕدرێین. چونكه هه‌ر ده‌بێ ئه‌م له‌ناوچووه له‌ناونه‌چوویی بپۆشێت وئه‌م مردووه نه‌مری بپۆشێت. كاتێ له‌ناوچوو له‌ناونه‌چوویی ده‌پۆشێت و مردوو نه‌مری ده‌پۆشێت، ئه‌وسا وشه‌ی نووسراو دێته دی: {مه‌رگ به سه‌ركه‌وتن قووت درا} . {ئه‌ی مه‌رگ، كوا ده‌سه‌ڵاتت؟ ئه‌ی گۆڕ، كوا سه‌ركه‌وتنت؟} جا ده‌سه‌ڵاتی مه‌رگ گوناهه، هێزی گوناهیش ته‌وراته. به‌ڵام سوپاس بۆ خودا! كه به‌ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان سه‌ركه‌وتنمان پێ ده‌به‌خشێت. كه‌واته، برایانی خۆشه‌ویستم، جێگیر بن، نه‌هه‌ژێن. هه‌میشه خۆتان بۆ كاری په‌روه‌ردگار ته‌رخان بكه‌ن، بزانن ڕه‌نجتان بۆ په‌روه‌ردگار بێ سوود نییه.
یه‌كه‌م قۆرنتێ 15 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م قۆرنتێ 15
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م قۆرنتێ 35:15-58
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان