به‌م شێوه‌یه با خه‌ڵك به ڕاژه‌وانی مه‌سیح و سه‌ركاری نهێنییه‌كانی خودامان دابنێن. جا ئه‌وه‌ی له سه‌ركاران داوا ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه متمانه‌یی بسه‌لمێنن. به‌ڵام من به‌لامه‌وه گرنگ نییه ئه‌گه‌ر ئێوه یان هه‌ر دادگایه‌كی مرۆڤانه حوكمم بدات، به‌ڵام من حوكم به‌سه‌ر خۆم ناده‌م. چونكه هیچ گله‌ییه‌ك له خۆمدا نابینم، به‌ڵام به‌مه بێ‌تاوان نه‌بوومه، به‌ڵكو په‌روه‌ردگاره لێپێچینه‌وه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كات. كه‌واته پێش كات حوكم له شتێك مه‌ده‌ن، تاكو په‌روه‌ردگار دێته‌وه، ئه‌وه‌ی شاردراوه‌كانی تاریكی ڕووناك ده‌كاته‌وه و نیازی دڵان ده‌رده‌خات. ئه‌وسا هه‌ر یه‌كێك له‌لایه‌ن خوداوه ستایش ده‌كرێت. برایان، ئێستا له پێناوی ئێوه‌دا خۆم و ئه‌پۆلۆسم له‌م شتانه كرده نموونه، تاكو له ئێمه‌وه فێربن: {زێده ڕۆیی مه‌كه‌ن له‌وانه‌ی نووسراون} ، ئینجا كه‌س خۆی به یه‌كێك هه‌ڵنه‌كێشێت له‌سه‌ر ئه‌وی دیكه. چونكه كێ تۆ جیا ده‌كاته‌وه؟ چیت هه‌یه وه‌رت نه‌گرتبێت؟ ئه‌گه‌ر وه‌رتگرتووه، بۆ شانازی ده‌كه‌یت وه‌ك وه‌رت نه‌گرتبێت؟
یه‌كه‌م قۆرنتێ 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م قۆرنتێ 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م قۆرنتێ 1:4-7
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان