لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یه‌كه‌م قۆرنتێ 4

4
1 به‌م شێوه‌یه‌ با خه‌ڵك به‌ ڕاژه‌وانی مه‌سیح و سه‌ركاری نهێنییه‌كانی خودامان دابنێن. 2 جا ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ركاران داوا ده‌كرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ متمانه‌یی بسه‌لمێنن. 3 به‌ڵام من به‌لامه‌وه‌ گرنگ نییه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ یان هه‌ر دادگایه‌كی مرۆڤانه‌ حوكمم بدات، به‌ڵام من حوكم به‌سه‌ر خۆم ناده‌م. 4 چونكه‌ هیچ گله‌ییه‌ك له‌ خۆمدا نابینم، به‌ڵام به‌مه‌ بێتاوان نه‌بوومه‌، به‌ڵكو په‌روه‌ردگاره‌ لێپێچینه‌وه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كات. 5 كه‌واته‌ پێش كات حوكم له‌ شتێك مه‌ده‌ن، تاكو په‌روه‌ردگار دێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی شاردراوه‌كانی تاریكی ڕووناك ده‌كاته‌وه‌ و نیازی دڵان ده‌رده‌خات. ئه‌وسا هه‌ر یه‌كێك له‌لایه‌ن خوداوه‌ ستایش ده‌كرێت.
6 برایان، ئێستا له‌ پێناوی ئێوه‌دا خۆم و ئه‌پۆلۆسم له‌م شتانه‌ كرده‌ نموونه‌، تاكو له‌ ئێمه‌وه‌ فێربن: {زێده‌ ڕۆیی مه‌كه‌ن له‌وانه‌ی نووسراون}، ئینجا كه‌س خۆی به‌ یه‌كێك هه‌ڵنه‌كێشێت له‌سه‌ر ئه‌وی دیكه‌. 7 چونكه‌ كێ تۆ جیا ده‌كاته‌وه‌؟ چیت هه‌یه‌ وه‌رت نه‌گرتبێت؟ ئه‌گه‌ر وه‌رتگرتووه‌، بۆ شانازی ده‌كه‌یت وه‌ك وه‌رت نه‌گرتبێت؟ 8 وا تێربوون! وا ده‌وڵه‌مه‌ند بوون! به‌بێ ئێمه‌ بوونه‌ پاشا! خۆزگه‌ به‌ ڕاستی ببوونایه‌ته‌ پاشا، تاكو ئێمه‌ش له‌گه‌ڵتان ببووینایه‌ پاشا! 9 چونكه‌ وا ده‌بینم خودا ئێمه‌ی په‌یامبه‌ری له‌ دواوه‌ی كه‌ژاوه‌ ده‌رخست، وه‌ك ئه‌وه‌ی حوكمی مه‌رگمان بۆ درابێت، چونكه‌ بووینه‌ نماییشی جیهان و فریشته‌ و خه‌ڵک. 10 ئێمه‌ له‌ پێناوی مه‌سیحدا گێلین، به‌ڵام ئێوه‌ له‌ مه‌سیحدا دانان! ئێمه‌ لاوازین و ئێوه‌ به‌هێزن! ئێوه‌ ڕێزدارن و ئێمه‌ بێ ڕێزین! 11 تا ئێستا برسی و تینوو و ڕووتین، لێدان و بێ لانه‌یی ده‌چێژین. 12 به‌ ده‌ستی خۆمان ئیش ده‌كه‌ین و ماندوو ده‌بین. جنێومان پێ ده‌درێت و داڕشت ده‌كه‌ین، ده‌چه‌وسێینه‌وه‌ و به‌رگه‌ ده‌گرین. 13 بوختانمان پێ ده‌كه‌ن و نه‌رمی ده‌نوێنین. تا ئێستا وه‌ك زبڵی جیهان و پاشماوه‌ی هه‌موو شتێكمان لێ هاتووه‌. 14 ئه‌مانه‌ نانووسم تاكو شه‌رمه‌زارتان بكه‌م، به‌ڵكو وه‌ك ڕۆڵه‌ خۆشه‌ویسته‌كانم ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه‌. 15 چونكه‌ هه‌رچه‌نده‌ ده‌یان هه‌زار ڕابه‌رتان له‌ مه‌سیحدا هه‌بێ، به‌ڵام باوكان زۆر نین. چونكه‌ به‌هۆی ئینجیل له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا بوومه‌ باوكتان. 16 جا تكاتان لێ ده‌كه‌م، لاسایی من بكه‌نه‌وه‌. 17 بۆیه‌ تیماتیئوسم بۆ ناردن، كه‌وا ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویست و دڵسۆزمه‌ له‌ په‌روه‌ردگار، ئه‌و ڕێگاكانی منتان له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا بیر ده‌خاته‌وه‌، وه‌ك له‌ هه‌ر شوێنێك و له‌ هه‌موو وارگه‌یه‌ك فێرده‌كه‌م. 18 هه‌ندێك لووتبه‌رز بوونه‌ وه‌ك بڵێی نایێمه‌ لاتان. 19 به‌ڵام به‌ خواستی په‌روه‌ردگار به‌ په‌له‌ دێمه‌ لاتان، ئه‌وسا نه‌ك قسه‌كانی ئه‌و لووتبه‌رزانه‌ ده‌زانم به‌ڵكو هێزیان. 20 چونكه‌ پاشایه‌تی خودا به‌ قسه‌ نییه‌، به‌ڵكو به‌ هێزه‌. 21 چیتان ده‌وێ؟ به‌ دار بێمه‌ لاتان یاخود به‌ خۆشویستن و ڕووحی دڵنه‌رمی؟

دیاریکراوەکانی ئێستا:

یه‌كه‌م قۆرنتێ 4: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە