یه‌كه‌م قۆرنتێ 3
3
1 برایان، من نه‌متوانی وه‌ك بۆ ڕووحییانی قسه‌تان بۆ بكه‌م، به‌ڵكو وه‌ك بۆ جه‌سته‌ییه‌كان، وه‌ك بۆ ساوایان له مه‌سیحدا. 2 شیرم ده‌رخوارد دان نه‌ك خواردن، چونكه هێشتا تواناتان نه‌بوو، به‌ڵكو ئێستاش تواناتان نییه. 3 چونكه هێشتا جه‌سته‌یین. چونكه كه ئیره‌یی و ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی له‌نێوانتاندا هه‌بێت، ئایا جه‌سته‌یی نین و ته‌نها وه‌ك ئاده‌میزاد ناژین؟ 4 چونكه كاتێ یه‌كێك ده‌ڵێت: “من هی پۆڵۆسم” ئه‌وی دیكه: “من هی ئه‌پۆلۆسم” ئایا هێشتا جه‌سته‌یی نین؟
5 پۆلۆس كێیه؟ ئه‌پۆڵۆس كێیه؟ ته‌نها ڕاژه‌وانن، به‌هۆی ئه‌وانه‌وه باوه‌ڕتان هێناوه وه‌ك په‌روه‌ردگار به هه‌ر یه‌كێكی داوه. 6 من چاندم و ئه‌پۆلۆس ئاوی دا، به‌ڵام خودا بوو گه‌شه‌ی پێكرد. 7 ئیتر نه چێنه‌ر شتێكه و نه ئاودێر، به‌ڵكو خودا كه گه‌شه‌ی پێ ده‌كات. 8 چێنه‌ر و ئاودێر یه‌كن، به‌ڵام هه‌ریه‌كه به‌گوێره‌ی ماندووبوونی خۆی كرێی خۆی وه‌رده‌گرێت. 9 جا ئێمه له‌گه‌ڵ خودا كار ده‌كه‌ین، ئێوه‌ش كێڵگه‌ی خودا و خانووی خودان. 10 به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌خششه‌ی خودا پێی‌داوم، وه‌ك ئه‌ندازیارێكی دانا بناغه‌م دانا و یه‌كێكی دیكه له‌سه‌ری بنیاد ده‌نێت. به‌ڵام با هه‌ریه‌كه ئاگادار بێت چۆن له‌سه‌ری بنیاد ده‌نێت. 11 چونكه كه‌س ناتوانێت بناغه‌یه‌كی دیكه دابنێت له پاڵ ئه‌وه‌ی دانراوه، كه ئیشۆعی مه‌سیحه. 12 به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه زێڕ، زیو، به‌ردی گرانبه‌ها، دار، پووش یان كا، بنیاد بنێت، 13 ئه‌وا كاری هه‌ر یه‌كێك ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه ڕۆژ ئاشكرای ده‌كات، چونكه به ئاگر ئاشكرا ده‌كرێت و ئاگر تاقی ده‌كاته‌وه كه كاری هه‌ر یه‌كێك چۆنه. 14 ئه‌گه‌ر كاری یه‌كێك بمێنێته‌وه كه له‌سه‌ری بنیادی ناوه، ئه‌وا پاداشت وه‌رده‌گرێت. 15 ئه‌گه‌ر كاری یه‌كێك سووتا ئه‌وا زیانی پێده‌گات، به‌ڵام خۆی ڕزگاری ده‌بێت، وه‌ك یه‌كێك له نێو ئاگر هه‌ڵات. 16 ئایا نازانن ئێوه په‌رستگای خودان و ڕووحی خوداتان تێدا نیشته‌جێیه؟ 17 ئه‌گه‌ر یه‌كێك په‌رستگای خودا وێران بكات، خودا وێرانی ده‌كات. چونكه په‌رستگای خودا پارسا‌یه، ئه‌ویش ئێوه‌ن. 18 با كه‌س خۆی هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌نێوانتان خۆی به دانای ئه‌م ڕۆژگاره ده‌زانێت، با ببێته گێل تاكو ببێته دانا! 19 چونكه دانایی ئه‌م جیهانه له‌لای خودا گێلایه‌تییه، چونكه نووسراوه: {ئه‌وه‌ی داناكان به فێڵبازی خۆیانه‌وه ده‌گرێت}. 20 هه‌روه‌ها: {په‌روه‌ردگار بیركردنه‌وه‌ی داناكان ده‌زانێت كه پووچه‌ڵه}. 21 كه‌واته، با كه‌س شانازی به مرۆڤ نه‌كات! چونكه هه‌موو شتێك هی ئێوه‌یه، 22 پۆڵۆس یان ئه‌پۆلۆس یاخود كیپه، جیهان یان ژیان یان مه‌رگ، شته‌كانی ئێستا یاخود داهاتوو هه‌موو شتێك هی ئێوه‌یه، 23 به‌ڵام ئێوه هی مه‌سیحن، مه‌سیحیش هی خودایه.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
یه‌كه‌م قۆرنتێ 3: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧