بۆ ئێوه ده‌نووسم، ڕۆڵه‌كان، چونكه له‌پێناوی ناوی ئه‌و گوناهه‌كانتان به‌خشران. بۆ ئێوه ده‌نووسم، باوكه‌كان، چونكه ئه‌وه‌تان ناسیوه كه له سه‌ره‌تاوه‌یه. بۆ ئێوه ده‌نووسم، لاوه‌كان، چونكه به‌دكارتان به‌زاند. بۆ ئێوه ده‌نووسم، منداڵه‌كان، چونكه باوكتان ناسیوه. بۆ ئێوه‌م نووسی، باوكه‌كان، چونكه ئه‌وه‌تان ناسیوه كه له سه‌ره‌تاوه‌یه. بۆ ئێوه‌م نووسی، لاوه‌كان، چونكه به‌هێزن، وشه‌ی خوداتان تێدا جێگیره و به‌دكارتان به‌زاندووه. نه جیهانتان خۆش‌بووێت، نه ئه‌و شتانه‌ی له جیهاندایه. ئه‌گه‌ر یه‌كێک جیهانی خۆشبووێ، ئه‌وا خۆشویستنی باوكی تێدا نییه. چونكه هه‌موو ئه‌وه‌ی له جیهاندایه، هه‌وه‌سی جه‌سته و هه‌وه‌سی چاو و سه‌ڵته‌نه‌تی ژیانه، له باوكه‌وه نییه، به‌ڵكو له جیهانه‌وه‌یه. جیهان و هه‌وه‌سه‌كانی به‌سه‌رده‌چن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به خواستی خودا ده‌كات تاهه‌تایه جێگیر ده‌بێت.
یه‌كه‌م یوخه‌ننه‌ن 2 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م یوخه‌ننه‌ن 2
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م یوخه‌ننه‌ن 12:2-17
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان