یەکەم یۆحەنا 12:2-17
یەکەم یۆحەنا 12:2-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆ ئێوه ده‌نووسم، ڕۆڵه‌كان، چونكه له‌پێناوی ناوی ئه‌و گوناهه‌كانتان به‌خشران. بۆ ئێوه ده‌نووسم، باوكه‌كان، چونكه ئه‌وه‌تان ناسیوه كه له سه‌ره‌تاوه‌یه. بۆ ئێوه ده‌نووسم، لاوه‌كان، چونكه به‌دكارتان به‌زاند. بۆ ئێوه ده‌نووسم، منداڵه‌كان، چونكه باوكتان ناسیوه. بۆ ئێوه‌م نووسی، باوكه‌كان، چونكه ئه‌وه‌تان ناسیوه كه له سه‌ره‌تاوه‌یه. بۆ ئێوه‌م نووسی، لاوه‌كان، چونكه به‌هێزن، وشه‌ی خوداتان تێدا جێگیره و به‌دكارتان به‌زاندووه. نه جیهانتان خۆش‌بووێت، نه ئه‌و شتانه‌ی له جیهاندایه. ئه‌گه‌ر یه‌كێک جیهانی خۆشبووێ، ئه‌وا خۆشویستنی باوكی تێدا نییه. چونكه هه‌موو ئه‌وه‌ی له جیهاندایه، هه‌وه‌سی جه‌سته و هه‌وه‌سی چاو و سه‌ڵته‌نه‌تی ژیانه، له باوكه‌وه نییه، به‌ڵكو له جیهانه‌وه‌یه. جیهان و هه‌وه‌سه‌كانی به‌سه‌رده‌چن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به خواستی خودا ده‌كات تاهه‌تایه جێگیر ده‌بێت.
یەکەم یۆحەنا 12:2-17 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئەی ڕۆڵە خۆشەویستەکان، بۆ ئێوە دەنووسم، چونکە لەبەر ناوی ئەو گوناهەکانتان بەخشرا. ئەی باوکان، بۆ ئێوە دەنووسم، چونکە ئەوە دەناسن کە لە سەرەتاوەیە. ئەی لاوان، بۆ ئێوە دەنووسم، چونکە بەسەر شەیتاندا زاڵ بوون. ئەی ڕۆڵە خۆشەویستەکان، بۆ ئێوەم نووسی، چونکە خودای باوک دەناسن. ئەی باوکان، بۆ ئێوەم نووسی، چونکە ئەوە دەناسن کە لە سەرەتاوەیە. ئەی لاوان، بۆ ئێوەم نووسی، چونکە بەهێزن، پەیامی خوداتان تێدا چەسپاوە و بەسەر شەیتاندا زاڵ بوون. نە جیهانتان خۆشبوێت، نە ئەو شتانەی لە جیهاندایە. ئەگەر یەکێک جیهانی خۆشبوێ، ئەوا خۆشەویستی باوکی تێدا نییە. لەبەر ئەوەی هەموو ئەو شتانەی لە جیهاندایە، ئارەزووی جەستە و ئارەزووی چاو و سەڵتەنەتی ژیانە، ئەمانەش لە باوکەوە نین، بەڵکو لە جیهانەوەن. جیهان و ئارەزووەکانی بەسەردەچن، بەڵام ئەوەی خواستی خودا جێبەجێ دەکات بۆ هەتاهەتایە دەژیێت.