خۆشه‌ویستان، بڕوا به هه‌موو ڕووحێک مه‌كه‌ن، به‌ڵكو ڕووحه‌كان تاقی بكه‌نه‌وه: ئایا له خوداوه‌یه، چونكه زۆر پێغه‌مبه‌ری درۆزن هاتوونه‌ته جیهان. ڕووحی خودا به‌مه ده‌ناسنه‌وه: هه‌ر ڕووحێک دان بنێت كه ئیشۆعی مه‌سیح له جه‌سته‌دا هاتووه، ئه‌وا له‌لایه‌ن خوداوه‌یه، به‌ڵام هه‌ر ڕووحێكیش دان به ئیشۆع نه‌نێت كه له جه‌سته‌دا هاتووه، ئه‌وا له خوداوه نییه. ئه‌و ڕووحه دژه مه‌سیحه كه بیستووتانه دێت، ئێستا وا له جیهاندایه. ڕۆڵه‌كان، ئێوه له خوداوه‌ن، ئه‌وانتان به‌زاندووه، چونكه ئه‌وه‌ی له ئێوه‌دایه مه‌زنتره له‌وه‌ی له جیهاندایه. ئه‌وانه له جیهانه‌وه‌ن، بۆیه ئه‌وه‌ی له جیهانه‌وه‌یه ده‌یڵێن و جیهان گوێیان لێ ده‌گرێت. ئێمه له خوداوه‌ین. ئه‌وه‌ی خودا بناسێت گوێمان لێ ده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له خوداوه نه‌بێت گوێمان لێ ناگرێت. ڕووحی ڕه‌وا و ڕووحی چه‌واشه به‌مه ده‌ناسین. خۆشه‌ویستان، با یه‌كتریمان خۆشبووێ، چونكه خۆشویستن له خوداوه‌یه و هه‌ر كه‌سێک خۆشویستنی هه‌بێت له خوداوه له‌دایكبووه و خودا ده‌ناسێت. ئه‌وه‌ی خۆشویستنی نه‌بێت خودای نه‌ناسیوه، چونكه خودا خۆشویستنه. به‌مه خۆشویستنی خودا له‌نێوانماندا ده‌ركه‌وت: خودا ڕۆڵه تاقانه‌كه‌ی نارده جیهان تاكو به‌هۆیه‌وه بژین.
یه‌كه‌م یوخه‌ننه‌ن 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م یوخه‌ننه‌ن 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م یوخه‌ننه‌ن 1:4-9
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان